ساریساچ: یاساکانی ئاکەپە هۆکاری کوشتنی ژنانن

موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپە لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنان لە ئاگری و وان وتی،"یاساکانی ئاکەپە هۆکاری کوشتنی ژنانن کە پشتگیری لە عەقڵیەتی نێرسالاری دەکات."

لەم دواییانەدا کوشتنی ژنان لە ئاگری و وان زیادیکردووە و ئەوەش نیگەرانی دروست کردووە. لە وان لەم ساڵەدا ٢٢ ژن کوژراون و مردنی ٧ ژنیش وەک 'خۆکوشتنی گۆماناوی' تۆمارکراون.

لە ئاگری لەماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٦ ژن بە شێوەیەکی گۆماناوەی گیانیان لەدەستداوە. لە ٦ ژن دەگوترێت کە پێنجیان خۆیان کوشتووە. زۆربەی ئەو ژنانەش لە ماڵەوە ڕووبەڕووی توندوتیکی بوونەتەوە.

موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەی وان ڕایگەیاند، کوشتنی ژنان لە کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە سیاسەتی ئاکەپەوە هەیە و وتی، لەگەڵ دەرکەوتنی ئاکەپە عەقڵیەتی پیاو ڕێکخراوەیی بووە و پیاوان پشت بە ئاکەپە دەبەستن و ژن دەکوژن.

باسی ئەوەی کرد کە ئەو پیاوانەی ژنان دەکوژن، لە دادگادا سزاکانیان کەمدەکرێتەوە و وتی،"لەو دۆخەدا کە گەل و پەرلەمانتاران ناتوانن لە کۆڵانەکان لێدوانێکیش بدەن، خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەداخەوە ژنان لە کۆڵانەکان بە ئاسانی دەکوژرێن. ژنان ئێدی وەک ئۆبژەیەک نابینرێن. هۆکارەکەشی هەڵوێستی دەسەڵاتە و ئەو سزایانەیە کە بۆ بکوژەکان دیاری دەکرێت کە دەبێتە هاندانێت.

ئێمە ناتوانن کوشتنی ژنان لەوە جیابکەینەوە. لە تورکیا ئەم عەقڵیەتە لای پیاوان زیاد بووە کە ژنان پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە، منداڵ دروست بکەن و خواردن دروست بکەن. دەسەڵاتی ئاکەپە بەو پشتگیریەی کە بە پیاوانی دەدات، دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژانە ژن بکوژرێن. هەروەها پشتگیریکردنی ئاکەپە لە پیاوان، ژنان دەترسێنێت."

ف.ق