شۆڕشی ژنانی کورد مایەی هیوایە بۆ هەموو ژنانی جیهان

لە شاری لیەژی بەلجیکا لەسەر داخوازی رێکخراوی " تێکۆشان لە بەرامبەر توندوتیژی خێزانی" ناوەندی ژنۆلۆژی لە بروکسل سیمینارێکی بۆ گروپێکی ژنانی بەلجیکی سازکرد. لە سینمیارەکەدا ژنانی کۆچبەریش لە پاشخانی کەلتوری و نەتەوەی ترەوە بەشدارییان کرد.

لە سیمینارەکەدا گوندی ژنوار کە لە رۆژئاڤای کوردستان دامەزراوە و  ژنۆلۆژی بابەت پێشکەشکران لە سیمینارەکەدا لەسەر ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئەوروپا نەجیبە قەرەداغی و ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی لە بروکسل ئایسەل ئارش بابەتەکانیان پێشکەش کرد. 

لە سەرەتادا بە کورتی کوردستان و بە تایبەتی رۆژئاڤای لە ڕووی جوگرافی و کەلتوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەروەها مێژووی سەد ساڵی دوایی ناسێندرا پاشان لە سەر هۆکار  و ئامانجە درێژخایەن، مامناوەندی و کورتخایەنەکانی بونیادنانی گوندی ژنوار و ژلۆنۆژی بەرێی سلاید و ڤیدیۆ گوندی ژنوار و ژنۆلۆژی بەئامادەبووان ئاشنا کرا.

دواتر شۆڕشی کوردستان و بە تایبەتی شۆڕشی رۆژئاڤا  و پێشەنگی ژنان لەو شۆڕشەدا و ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەنجامدراوە و دەدات، ڕاڤە کرا و ئاماژە بەوەکرا، کە گوند تەنیا جێی نیشتەجێ نییە بەڵکو جێی پەروەروەردە و سەرلەنوێ بونیادنانەوەیە کەسایەتیی ژنە و جێی بەخۆباوەڕبوونی ژنان بە گۆڕانکاری ڕیشەیی.

ژنانی بەلجیکی لەسەر چۆنێتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی پرسیار و گفتوگۆکانیان چڕکردەوە و سەرسوڕمانی خۆیان بۆ بونیادنانی گوندی ژنوار دەربڕی و گووتیان کە ئەو گوندە دەتوانێت نمونەیەک بۆ هەموو ژنانی جیهان.

بەشی دوایی سیمینارەکە بە پرسیار و وەڵام درێژەی پێدراو و ژنان نەک تەنیا پشتگیری بەڵکو گوتیان هەر هێرشێک بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بە هێرشی سەر هەموو ژنان دەزانن. لە کۆتایی دا ژنانی بەشدار لە سیمیارەکەدا گووتیان ؛ " ژنان لە هەموو جیهان دا زیاترین شتێکی کە پێویستیان پێیە هیوایە و ئەوەش لە شۆڕشی ژنانی کورد دا دەبینن".

ژ.ت