شەرڤانە ئازەری و ئەرمەنیەکان لە رۆژئاوای کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە

شەڕڤانە ئازەری و ئەرمەنیەکان لە رۆژئاوای کوردستان لە بارەی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک، بە تایبەت کە دەیەوێت لە دژی گەلی ئازەربایجان کردەوەی قڕکاری ئەنجام بدات، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

لە پەیامێکدا شەڕڤانانی ئازەری و ئەرمەنی کە لە رۆژئاوای کوردستان لە جەنگدان، لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت لە سەر سنووری ئازەرابایجان-ئەرمەنستان شەڕ قوڵ بکاتەوە، ناڕەزایەتیان دەربری و پەیمانێکیان بڵاو کردەوە.

شەڕڤانان کە لە بەرەکانی جەنگدان لە رۆژئاوای کوردستان وتیان:"کردەوە و قڕکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە دەیەوێت بەسەر ئازەربایجاندا بهێنێت، رسوا و شەرمەزار دەکەین. کین و دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی ئەرمەن بەردەوامە. تێکۆشانمان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەوڵەتی ئازەربایجانە."

شەڕڤانە ئازەری و ئەرمەنەکان لە پەیامەکانیاندا وتیان:"

"هیچ دوژمنایەتیەکمان لەگەڵ گەلی ئاشتیخوازی ئازەری نیە. هیچ گەلێک هاوبەشی دوژمنی حکومەتەکەی نیە. نەژاتپەرەستی کەمالیست کاریگەری لەسەر گەلی تورکیا دروست کردووە. بانگەوازیمان بۆ گەلانی ناوچەکە ئەوەیە؛ بە قسە و بەڵێنە ساختەکانی بەڕێوەبەرانی فاشی و ئەمپەریالیست هەلنەخەلەتێن. لە بەرامبەر پرۆپاگەندە دژەکانیان هۆشیار بن. لە چەند لایەکەوە تەماشای بابەتەکان بکەن. با هەموو گەلانی ناوچەکە لە دەوری ریزەکانی شۆڕش کۆببنەوە.

کۆتایی بە دەسەڵاتە فاشی و سیاسەتە دوژمنکارانەکان بهێنن. ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ پاراستنی گەلە ئاشتیخوازەکەمان، لە دژی داعش و ئەلنوسرای فاشیست شەڕ دەکەین. رژێمی فاشیستی تورک، بۆ ئەوەی چەتەکانی لە دژی ئەرمەنستان بەشەر بهێنێت، رەوانەی ئازەربایجان دەکات.

دەبێت گەلی ئازەربایجان خاوەنداری لە چەتەکان نەکات. ئەوان بۆ ئاشتی ئازادی نایەن بۆ ئازەربایجان. ئامانجیان تاڵان و دزیە. گەلی ئازەربایجان بڕوا بە چەتە فاشیستەکان ناهێنێت. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە هەوڵی بەدیهێنانی ئاوات و خەونەکانی ئیمراتوری عوسمانیدایە. ئێمە، شەڕڤانی ئەنتەرناسیۆنالیستی ئازادین. لە لای ئێمە نەتەوەکان هیچ جیاوازیەکیان نیە. ئێمە لەگەڵ خەڵکی هەژارداین و ئامادەین بۆ پشتیوانی خەڵکی هەژار شەڕ بکەین. ئێمە ئامادەین لە ریزی گەلاندا و لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک شەڕ بکەین."

ز.ش