قەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکراکرد.

قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکراکرد. قەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەدەرەوەی ڕێککەوتنەکەیە بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو "٣٨"مین ڕۆژی ئاشكرا کرد.

ڕاگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان بە هەموو جورە چەکێکی قوڕس و فڕۆکەوە لە سەرانسەری هێلێ بەرەی شەڕ، هێرشەکانیان بۆ داگیرکەری بەردەوامی پێدەدەن.

تل تەمر

سوپای داگیرکر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکە بێفڕۆکەکانیان لە گوندەکانی ئیگ ئەلحەوا، مەحمودیە، قاسمیە و ڕیحانیە هەوڵی کۆنتڕۆڵی دەڤەری نوێیاندا. چەتەکان بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر بەرەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.

عەین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی سەر ڕێگەی 'ئێم ٤'ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی تینا و قیزاڵی. هەرێمەکە جارێکیتر بۆردوومانکرایەوە.

بە گشتی لە هێرشەکاندا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون."

ف.ق