لێکۆڵینەوە لەسەرشوێنی ڕووداوەکە نەکرا

لە پرۆسەی دادگایی ولێپرسینەوە دەربارەی کوژرانی مەریەم سوونە کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری جەزیرلەلایەن هێزەکانی تورکیاوە گیانی لەدەستدا،لەشوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە نەکرا.

مەریەم سوونە لە ناوچەی جەزیر-ی شڕناخ لە چوارچێوەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە ٨ی ئەیلوول/١٧ی خەرمانان لەبەردرگای ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کرایە ئامانج وبە هۆی خوێن بەربوونی زۆر و نەهاتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گیانی لەدەستدا. بۆئەوەی کە تەرمەکەی خراپ نەبێت تەرمەکەیان خستبووە ناوساردخانەدا. یەکێک لەوکەسانە کە تەرمی مریەمی خستبووەناوساردخانەوتی،ئەولێکۆڵینەوانەی کە ماوەی ٣ ساڵە بەردەوامە بەس بۆ پەردەپۆشکردنی کۆمەڵکوژیەکەیە.

ڕاگەیەنرا کە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەدا ئەوکەسانەی کە ئەرکدارکرابوون لەشوێنی ڕووداوەکەدا لێکؤڵینەوە بکەن بە بیانووی ئەوەی کە ' لە ئەوناوچانە ئاسایشی تێدانییە' لێکۆڵینەوەیان ئەنجام نەدا.

' بیانووەکان ئامادەیە، ناوچەکە پارێزراونییە'

لە داتاکانی پێوەندیداربە لێکۆڵینەوە دەربارەی شوێنی ڕووداوەکە کە ڕاپۆرتی نێرداوە هۆکارەکانی ئەنجام نەدانی ئەولێکۆڵینەوانە ئەم بابەتانەیە" هەرچەندە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەشوێنی ڕووداوەکە وکۆڵانەکانی دەورووبەری(کۆڵانی بریڤان وساڵتیک) لە نێوان ئەندامانی ڕێکخستن وهێزەکانی ئەمنیەت شەڕڕوویدا و لە دۆخێکی ئاوەهادا کە بە بۆمی دەستی و چەک هێرشی سەرئێمە دەکرا لێکۆڵینەوە ومانەوە لەو شوێنەدا مەترسی گەورەبوولەسەرئێمە."

' کاتێک بە دوای دەنگی مندالەکانەوە دەچێت دەکوژرێت'

لە وتەکانی بنەماڵەی مەریەم دەربارەی ڕووداوەکە هاتووە، کاتێک کە لەناو کۆلاندا بە دەم دەنگی قیڕەی منداڵان دەچێتە دەرەوەی ماڵەوە ولەبەردەم باخچەکەدا دەکوژرێت. بنەماڵەکەی هەروەها وتیان" کاتێک کە ئێمە بەدەم قیڕەو وهاواری منداڵانەوە چوون مریەم-مان دیت کە بەبرینداری کەوتووەتە سەرعەرد . ئێمە بە خێرایی داوای ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنمان کرد بەڵام نەهات. دوترلەگەڕەکەکەدا دکتۆرێکمان پەیداکرد وهێنامانە سەرجەستەی نیووە گیانی مەریەم، دکتۆر ئەوەی وت کە خوێنی زۆری لێچووە و دەبێت ببرێتە نەخۆشخانە. ئێمە دواترداوای ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنمان کرد کە بەیانووی ئەوەی کە شوێنەکە پارێزراونییە نەهاتن. مریەم دوای ماوەیەک گیانی لەدەستدا.

دوای یەک ڕۆژ بەسەرکوژرانی مەریەم لەسەرهەوڵدانی پەرلمانتارانی هەدەپە  تەرمی مریەم بەروە نەخۆشخانە بەڕێکرا.

ک-ش