لەوان ژنان لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد

لەشاری وان-ی باکووری کوردستان بە ڕێپێوان وڕاگەیەنراوێک سیاسەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئیدانەکرا.

بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لەبەردەم بینای هەدەپە لەناوچەی ڕێگەی ئارمووش، ڕاگەیەنراوێکی چاپەمەنی درا و ڕێپێوان کرا. مووازەر ئورهان هاوسەرۆکی هەدەپەی وان وپارلمانتاری هەدەپە و مووستەفا ئاڤجی وبەدیعە ئوزگوچ بەربژێری هاوشارەوانی شاری وان، چالاکوانانی تاژ، دایکانی ئاشتی وگەلی وان لەچالاکییەکەدا بەشداربوون.

مووازەر ئورهان پارلمانتاری هەدەپە راگەیەنراوەکەی خوێندەوە و وتی، " ئێمە دەمانهەوێت لەوەلاتێکی ئازاددا بژین بەڵام ئێمە دەڵێن کە هزری فاشیزم هەوڵی ئەوەدەدات کە لەم وەڵاتەدا ڕەوایی بەگۆشەگیری بدات. ئە گۆشەگیرییەی کە لەسەربەڕێزئۆجالان پەیرەودەکرێت وەک گۆشەگیری هەموو گەلانە. ئەگەرئەو گۆشەگیرییە نەشکێت ئەوا قەیرانی ئابووری بەردەوام بێت وەڵات هیچکات ڕووی ئاشتی وئازادی نابینێت."

ئورهان تیشکی خستەسەر چالاکی مانگرتنەکەی هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپە لەیلاگیوڤەن کە ٨٣ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و وتی، " دەبێت کە ئێمە هاودەنگی بەرخۆدانی ناو زیندانەکان بین. لەیلاگیوڤەن تەمسیلی بژیانی ئازاد و سەرفەراز دەکات.

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکە ژنان بەربەستی پۆلیسی تورک-یان شکاند و لە شەقامی جومهوریەت هەتا بەردەم بینای هەدەپە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ک٠ش