لەچکە سورەکەی ئایشە دەنیز لە دەستی هاوڕێکانیدایە

شەڕڤانی مارکسیست لینینیست کۆمۆنیست-ی 'مەلەکەپە/کەکەئۆ' ئایشە دەنیز کاراجاغیل (دەستان یۆروک) ساڵێک پێش ئیستا لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقادا شەهید بوو. هاوڕێیانی لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا باسی دەستان دەکەن.

گوڵان بۆتان

شەڕڤانی پارتی مارکسیست لینینیست کۆمۆنیستی 'مەلەکەپە' ئایشە دەنیز کاراجاغیل (دەستان یۆروک) کە بە لەچکە سورەکەیەوە یەک لە سیمبولەکانی بەرخۆدانی گەزی بوو، وەک ئەندامی تابووری ئەنتەرناسیۆنالیست لە هەنگاوی ڕزگارکردنی ڕەقادا لە ڕیزەکانی پێشەوە دژ بە داعش شەڕی دەکرد. شەڕڤانی مەلەکەپە و ڕێکخستنی ژنانی کۆمۆنیست 'کەکەئۆ' ئایشە دەنیز ڕۆژی ٢٧ی گوڵان/٦ی جۆزەردان-ی ساڵی ٢٠١٧ لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقادا لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە میکخچیلۆ چەکدار، عەگید ئورمیە و دەلیل کۆبانێ'دا شەهید بوو.

ئایشە دەنیز، پاش ئەوەی کە لە چیاسەرکەش و ئازادەکاندا مابوویەوە، بەرەو شۆرشی ڕۆژئاوا بەڕێکەوت. هاوڕێکانی لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا باسی ئەو دەکەن.

وتەبێژی مەلەکەپە بێریتان ئاسیا لە سەرەتادا یادی شەهیدانی شۆڕشی کردەوە و دەستنیشانی کرد کە بۆ پێکهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هەزاران شەڕڤانی ئازادیی گیانی خۆیان فیداکردوو و ئەو شۆڕشەیان پێکهێنا.

ئاسیا ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ بەرگری لە بەهاکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هەزاران شەڕڤانی ئازادی بە بەختکردنی گیانی خۆیان بوون بە ڕێبەرانی شۆڕش و وتیشی "هەڤاڵمان دەستان یۆروک-یش یەک لەو هەزاران شەڕڤانانەی ئازادی بوە.

   

'لەچکە سوورەکەی دەستان هەمیشە لەدەستی ئێمەدا دەمێنێتەوە'

بێریتان ئاسیا باسی ئایشە دەنیز دەکات و بە بیری دێنێتەوە کە دەستان بەهۆی ستەم و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیاوە بەرەو چیا ئازادەکان بەڕێکەوت. لەوێشەوە پەیوەست بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو.

ئاسیا باس لەوەش دەکات کە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک گەل لەبەرامبەر فاشیزمی ئاکەپەدا ڕاپەڕین، دەستان یۆروک-یش بوو بە یەکێک لە هێماکانی بەرخۆدان لە گەزی و وتی "لەو بەرخۆدانەدا دەستان بە لەچکە سوورەکەی خۆی ناسێنرا. ئەو وەک 'کچە لەچک سوورەکە' ڕەنگی دا بە بەرخۆدان و بوو بە ئامانجی فاشیزمی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکیا. دەستان سەری لەبەردەم فاشیزمدا دانەنەواند و لەو ڕۆژەوەی کە لە زیندان ئازاد کرا، بۆئەوەی وەڵامێکی ئایدۆلۆژیانە بەو فاشیزمە بداتەوە بەرەو چیا سەرکەش و ئازادەکان بەڕێکەوت. پاشان پەیوەست بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو. ئەوەی کە دەستانی کرد بە دەستان گەورەیی باوەڕەکەی ئەو بوو. ئێمەش شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژن دەبینین. ڕەقاش وەک ناوەندی داعش پێناسە دەکەین. بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی ژنانی کورد بە سەدان ژن پەیوەست بە تێکۆشانی ڕززگارکردنی ڕەقا بوون. لە سایەی بەرخۆدانی ژنانی قارەمانەوە، کە بە دەیان لەو ژنانەش شەهید بوون، ڕەقا ڕزگار کرا. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڕەوانان هەتا دەستانەکان و ئاڤێستاکان ئەمڕۆ بەردەوامیی هەیە. ئێمەش لە کەسایەتیی شەهید دەستاندا بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەیەنەوە کە وەکو ژنی سۆسیالیست بەردەوامیی بە تێکۆشانی ئازادیی خۆمان بدەین. ئێمە بە ئیرادە و میراتیی تێکۆشانی دەستانەکان، شۆڕشی ڕۆژئاوا سەردەخەین. هەروەک چۆن بۆ یادکردنەوەی دەستان ڕەقای پایتەختی داعش ڕزگار کرا، ئاوەهاش ئێمە بەو باوەڕداریی و بڕیارداریەوە عەفرین لە دەست دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕزگار بکەین. بە رۆحی ئەو ئێمە سەردەکەوین و عەفرین ئازاد دەکەین. لەچکی سووری دەستانیش بە هیچ شێوەیەک بۆ ساتێکیش لە دەستمان ناکەوێتە خوارەوە و هەمیشە لەچکە سوورەکەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەشەکێتەوە.

'تێکۆشانی ئەو بۆ ئێمە نموونەیە'

لە هاوڕێکانی دەستان، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە' سۆرخوێن ڕۆژئاڤا دەستنیشانی کرد کە دەستان بە تێڕوانینی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو چیا ئازادەکان بەڕێکەوت و وتیشی "لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقادا، دەستان جێگەی خۆی لەناو تێکۆشینی ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی و عەرەبدا گرت. لە دژی دڕندەیی داعش نەترسانە بەرخۆدانی دەکرد. کەسایەتیی و تێکۆشانی دەستان بۆ هەزاران ژن بوو بە نموونە و جێگەی خۆی لە نێودڵی هەزاران ژندا کردەوە.

لە مەراسیمی پرسەکەیدا، دایکی دەستان وتاری پێشکەش کرد و وتی "کچی من نەمردووە، بەڵکو کردوومەتە دیاریی بۆ کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ."

سۆرخوێن ڕۆژئاڤا وتیشی "تێکۆشینی ئەویش بۆ ئێمە، تێکۆشینێکی نموونەیییە. ئەرکی ئێمەی شەڕڤانانی یەپەژەش ئەوەیە کە تێکۆشینی ژنانی قارەمانی وەکو دەستان بەردەوامیی پێ بدەین".

هەر زوو هەستی بەو سیاسەتە چەپە کرد و لە دژیدا دەستی بە تێکۆشان کرد

یەکێکی تر لە هاوڕێکانی دەستان ناوی ئاڤێستا قەرەموکسە و وتی "من یادی شەهید دەستان و هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێزەوە دەکەمەوە. هاوڕێمان دەستان سیاسەتی چەپەڵی ئەردۆغانی ناسی و لە دژی ئەو سیاسەتەش دەستی بە چالاکی ئازادیی کرد. سەری دانەنەواند و بەرەو چیا ئازادەکان بەڕێکەوت. بەهۆی ئەوەی کە دەستان خاوەنی تێڕوان و هزرێکی مەزن بوو، دەوڵەتی تورکیاش سزایەکی مەزنیان بۆ بڕیبوویەوە. دەستان تێگەیشت کە بە بیری ڕێبەر ئاپۆ دەبێت هەموو ژنان ئازاد ببن. پاشانیش تێکۆشانی خۆی بۆ ئازادکردنی تەواوی ژنان بەردەوامیی پێدا و بە تێکۆشانی گەورە و ئازادانەی خۆیەوە، شوێن و پێگەی خۆی لەناو هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقادا گرت. من بە هاوڕێیەتیی دەستان سەربەرزم. لەبەرئەوەی بۆ ئازادیی تەواوی ژنان شەڕی دەکرد، تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەو، تێکۆشان و بەرخۆدانی ئێمەش دەبێت".

ک-ش