لە ئەستەنبوڵ ژنێکی تر بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا

ژنێک بەناوی فاتیمە دوردانە یڵماز بە شێوەیەکی گۆماناوی لە هۆتێلێکی ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوڵ گیانی لەدەستدا.

ژنێک بەناوی فاتیمە دوردانە یڵماز کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو لە هۆتێلێک لەسەر رێگای کەنەدی ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوڵ بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

یڵماز شەوی ڕابردوو کاتژمیر ٢٣:٣٠ بە تەنها سەردانی هۆتێلی کردبوو. کارمەندێکی هۆتێلەکە رۆژی تر بپ پاککردنەوە لە دەرگای ژووری فاتیمە دەدات بەڵام دەرگاکەی لێناکاتەوە و ئەویش بەرپرسی هۆتێلەکە ئاگادار دەکاتەوە.

بەرپرسی هۆتێلەکە پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی ئاگادار دەکاتەوە و کاتێک دەگەنە هۆتێلەکە دەبینن فاتیمە یڵماز گیانی لەدەستداوە.

تەرمی فاتیمە یڵماز بۆ پزیشکی داد گواسترایەوە و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکرد.

ف.ق