لە ئەستەنبوڵ ژنێکی تر کوژرا

لە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ کەسێک بە ناوی ڤیسال ئۆروچۆڤ هاوسەری خۆی کوشت.

لە گەڕەکی مەرکەزی سەر بە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، کەسێک بەناوی ڤیسال ئوروچۆڤ هاوسەرەکەی بەناوی سەڤیلای کایای ١٨ ساڵی کوشت.

ئۆروچۆڤ دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد. لەبارەی ڕووداوەکە لێپرسینەوە دەستپێکرا.

ف.ق