لە ئەڵمانیا توندوتیژی پۆلیس بەرانبەر خانەوادەیەکی کورد

لە ئەمریکا کە لەدژی توندوتیژی پۆلیس زیاتر لە هەفتەیەکە چالاکیەکان بەردەوامن، ئەم جارەش لە شاری هیرنی ئەڵمانیا هێزەکانی پۆلیس، توندوتیژیان بەرانبەر خانەوادەیەکی کورد ئەنجامدا.

بە پێی هەواڵێکی یەنی ئوزگور پۆلیتیکا ٢٩ی ئایار هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردووەتە سەر ئۆکتای و تارزان کلچ کە بران. بە پێی دیمەنەکان لەگەڵ ئەوەی هیچ بەرگریەکیان نەکردووە، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردووەتە سەر ئەو دوو برایە.

تارزان کلچ بۆ ڕۆژنامەکە قسەی کرد و وتی،"پۆلیس هیچ پرسێکی بە ئەوان نەکردووە و هێرشیان کردووەتە سەر ئەوان.

کلچ وتی،"ڕۆژی ڕووداوەکە، ئەو ڕۆژە نەیانتوانیوە کێشەی نێوان خۆشکەکەیان و کوڕەکەی چارەسەر بکەن و تەلەفۆنیا بۆ پۆلیس کردووە، کاتێک بۆ پێشوازی پۆلیس چوونەتە دەرەوە، یەکسەر پۆلیسەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەوان.

هێزەکانی پۆلیس ڕایانگەیاندووە کە کلچ تووڕە بووە، بەڵام بە پێی دیمەنی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە پۆلیسەکان درۆ دەکەن.

کلچ باسی ئەوەی کرد کە ئەو تووڕە نەبووە و کاتێک پۆلیسەکان هاتوون، هەوڵیداوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس قسە بکات و تێیان بگەیەنێت کە ئەوەی تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە ئەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە دەستەکانی کلچ لە پشتەوە دەبەستن و گازی بەسەردا دەکەن و لێی دەدەن.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە لە خۆشکەکەیان (بەسەر ئۆکتای) دراوە.

ف.ق