لە باشووری کوردستان ژنێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی باشووری كوردستان ژنێک خۆی سووتاندووە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی ڕاگه‌یه‌نراوی بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ، كاتژمێر ٢٢:١٥ خولەکی شەوی ڕابردوو ژنێک به‌ ناوی «م. ع. ڕ» له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٨٣ - پیشه‌ی ژنی ماڵ كه‌ دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ خۆی سووتاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەربارەی ڕووداوەكەوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ژنەكە كاتژمێر ٢٢:١٥ خولەكی شەوی ڕابردوو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دواتر لە بەر زۆری ڕێژەی سوتاویەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی كراوە.

تووندوتیژییەکانی دژبه‌ ژنان لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی ترسناک ڕوو لە زیادبوون دەکه‌ن. تەنیا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بێجگە لەم حاڵەتە، لە دهۆک، هەولێر، ڕاپەڕین، شەنگال، دیالە و کەرکووک ٤ کچی خوار تەمەن ١٦ ساڵان و ٣ ژن کوژراون یان بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە و چەند حاڵەتی دەستدرێژی کردنیش تۆمارکراوە.

ک-ش