لە جۆلەمێرگ ژنان بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین'  رژانە ناو شەقامەکان

ژنان لە شاری جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی کەمپینی "خۆمان دەپارێزین" چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی کەمپینی "خۆمان دەپارێزین" کە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە دەستی پێکردبوو، لە شاری جۆلەمێگ چالاکیەک بەڕێوەچوو.

لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ناوەندی هەدەپەی شارەکە دەستی پێکرد، پانکارتی "خۆمان دەپارێزین" بەرز کرایەوە.

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و بزوتنەوەی ژنانی ئازادیش بەشداریان لەو چالاکیەدا کرد.

ژنان کە بە جلوبەرگی کوردیەوە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، هەڵپەڕکێیان گێڕا.

دواتر لە لێدوانێک بڵاو کرایەوە و بانگەوازیەک ئاڕاستەی گشت ژنان کرا کە پشتیوانی لەو کەمپینە بکەن.

ز.ش