لە دهۆک ژنێکى ئێزیدى کوژرا

ژنێکى گەنجى ئێزیدى کە بەهۆى ئاوارەییەوە لە کەمپى خانکێ لە دهۆک ژیانی بەسەر دەبرد، دوای ٣ رۆژ لە بێسەرشوێنی، ئەمڕۆ تەرمەکەى لە نزیک گۆماوی ئەو کەمپەدا دۆزرایەوە.

ژنێکى گەنجى ئێزیدى کە بەهۆى ئاوارەییەوە لە کەمپى خانکێ لە دهۆک ژیانی بەسەر دەبرد، دوای ٣ رۆژ لە بێسەرشوێنی، ئەمڕۆ تەرمەکەى لە نزیک گۆماوی ئەو کەمپەدا دۆزرایەوە.

ژنێکى گەنجی ئێزیدى بەناوى نەجات بەرجەس خەڵکى ناوچەى خانەسۆرى شەنگال، کە لە ساڵى ٢٠١٤ەوە بەهۆى هێرشى چەتەکانى داعشەوە ناچار بوو بوو کۆچبەری پارێزگاى دهۆک لە باشوورى کوردستان ببێت، لەدواى ٣ رۆژ لە رفاندن و دیارنەمانى، ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزرایەوە، بەپێى شوێنەوارى سەر تەرمەکە، ئەو ژنە گەنجە ئێزیدییە کوژراوە.

نەجات بەرجەس کە بەهۆى هێرشى چەتەکانى داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە ناوچەى خانەسۆرى شەنگالەوە بەناچارى رووی سنوورى پارێزگاى دهۆک کردبوو و لە کەمپى خانکێ نیشتەجێ بوو بوو.

ماوەى ٣ رۆژ لەوە پێش لە ناکاو بێسەروشوێن بووە و سەربارى هەموو هەوڵی بنەماڵە و کەسوکارەکەى هیچ سۆراغێکى لێ بەدەستنەهاتبوو.

ئەو ژنە گەنجە ئێزیدییە دواى ٣ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونى، ئەمڕۆ لە نزیک گۆمای خانکێ لە پارێزگاى دهۆک تەرمەکەى دۆزرایەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى هۆکارى کوشتنەکەى بڵاونەکراوەتەوە و پۆلیسیش بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانى لەو بارەیەوە.

ر.م