لە زیندان هەڵهات و هاوسەرەکەى کوشت

وەیسی یوڵداش لە زیندان هەڵھات و دوای هەڵهاتنەکەى رەمزییە یوڵداشی هاوسەری کوشت.

رەمزییە یوڵداشی تەمەن ٢٩ ساڵ لە گەڕەکی عەزیزیەى یەنیشەهیر لە ئامەد لەلایەن وەیسی یوڵداشی هاوسەرییەوە کوژرا، کە لە زیندان هەڵهاتبوو.

وەیسی یوڵداش دوای هەڵهاتنی لە زیندان ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی عەزیزیەی ناوچەى سەیران تەپە رەمزیە یوڵداشی لە ناو ماڵەکەى خۆیدا کوشت و دوای ئەوەش هەڵهات.

رەمزیە یوڵداش، کە لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لە دەستدابوو تەرمەکەیان بۆ توێکاری رەوانەى پزیشکیی دادی زانکۆی دیجلە کرد.

ژ.ت