لە شتوتگارت کوشتنی ژنان ئیدانە کرا

لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک کۆمەڵکوژکردنی ژنان ئیدانە کرا.

لە شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ ژنێکى تەمەن ٤٢ ساڵی ئەفغانی رێکخرا، کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرابوو. چالاکییەکە بە دروشمی 'کوشتن راوەستێنن' بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا کچی ئەو ژنە ئەفغانییە وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی "خۆم بە بەختەوەر و شاناز دەزانم کە ئەمڕۆ ئەم هەموو ژنە لە پێناو دایکمدا کۆبوونەتەوە. ئێمەى ژنان دەبێت هەموومان یەکبگرین و بەرخودان گەش بکەین".

لەو شوێنەدا کە ئەو ژنە ئەفغانییەی تیادا کوژرابوو، ژنێکى راکشا و وێنەى ئەو ژنە کوژراوەیان لەو شوێنەدا کێشا و بە دەوریا مۆمیان داگیرساند و گوڵیان دانا.

ئەو ژنانەی کە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا چەندینجار دروشمەکانى "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئەو ژنانەى شەڕ دەکەن، ئەو ژنانە کە لە ژیاندان، ئێمە پێکەوە لە دژی سیستم تێدەکۆشین".

ژ.ت