لە فەڕەنسا لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە

کریستۆف جاستانەر وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان ٣٢% زیادیکردووە.

لە فەڕەنسا بۆ پێشیگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە و هاولاتیان لە ماڵەوەن، ئەوە وایکردووە رێژەی توندوتیژی دژی ژنان زیاد ببێت.

کریستۆف جاستانەر وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بۆ کەناڵی فڕانس٢ قسەی کرد و رایگەیاند، لە وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان ٣٢% زیادیکردووە و وتی، "لەو هەڕێمەی کە لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریسدایە ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان ٣٦% زیادی کردووە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا وتیشێ، "لە دەرمانخانەکان سیستمێکی ئاگادارکردنەوە دادەنێن. بۆ ئەوەی ژنان بتوانن خۆیان بگەیەننە دەرمانخانەکان و حکومەت ئاگاداربکەنەوە کە تووشی توندوتیژی هاتوون.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، فەرمان بە هێزە ئەمنیەکانکراوە بە زودترین کات رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و وتی، "تێکۆشانی دژی توندوتیژی دژی ژنان کاری سەرەکی ئەوانە".

ف.ق