لە مانگی ئابدا توندوتیژی دژی ژنان ٣٣٪ زیادی کردووە

پڵاتفۆرمی 'ئێمە ڕێگری لە کوشتنی ژنان دەکەین (کەجەدەپە)' ڕایگەیاند کە توندوتیکی لەدژی ژنان لە مانگی ئابدا بە ڕێژەی ٣٣٪ زیادی کردووە.

کەجەدەپە بەگوێرەی ئەو سەردانانەی کە بۆ لای ئەوان ئەنجامدراون و سکاڵا تۆمارکراون، ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەکراووە کە ژنان لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی '٠٢١٢٩١٢٤٢٤٣' و ژمارەی واتس ئاپ '٠٥٠٥٠٠٤١١٩٨'، هەروەها لە رێگەی ژمارەی دیجیتاڵی و ئێمەیڵ و ڕاگەیاندن سەردانی ئەوانیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە مانگی ئاب ٥٦٠ ژن لە لای ئەوان داوای هاوکاریان کردووە کە ئەوەش بەپێی مانگی ڕابردوو ٣٣٪ زیادی کردووە.

ز.ش