لە مانگی تەممووزدا ٣١ ژن و لە ماوەی ٧ مانگدا ٢٤٥ ژن کوژراون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پلاتفۆڕمی ‘کوشتنی ژنان ڕابگرن'، لەتورکیا لەماوەی یەک مانگدا٣١ ژن کوژراون وبە گشتی لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردووشدا ٢٤٥ ژن کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی پەیوەست بە کوشتنەکانی ژنان لە ماوەی مانگێکدا ٣١ ژن کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زۆربەیان بە چەک کوژراون و ئەوەش هاتووە: "١٦ ژن بە چەک، ٥ ژن بە کەرەستەی بڕەر، ژنێک خنکێندراوە و ٣ ژن بە لێدان کوژراون. ژنێکیش بە گومانەوە لە شوێنێکی بەرز کەوتە خوارەوە و کوشتنی ٥ ژنیش نەسەلمێندراوە".

لە ڕاپۆڕتەکەدا سەرنج ڕاکێشراوەتە سەر سیاسەتەکانی سزا نەدان و وتراوە: "تاوەکو هۆکاری کوشتنی ژنان و لەلایەن کێوە دەکوژرێت نەسەلمێندرێت؛ هەتاوەکو دادگاییەکی دادوەرانە بەڕێوەنەچێت، کەسانی گومانلێکراو و تاوانبار سزا نەدرێن، ڕێوشێونی بەرپێگرتن نەگیرێنەبەر، دۆخەکە بە توندی بەردەوام دەبێت".

بەگوێرەی هەمان پلاتفۆڕم، لەماوەی ٧ مانگی ئەمساڵدا، لانی کەم ٢٤٥ ژن کوژراون. بەگوێرەی ڕاپۆڕتی مانگی حوزەیران ٤٠، مانگی ئایار ٣٧، نیسان ٣٦، ئادار ٢٧، شوبات ٣١و کانوونی دووەم ٤٣ ژن کوژراون.

لە ساڵی ٢٠١٨دا لانی کەم ٤٤٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ئەو ئامارە لە ساڵی ٢٠١٧دا ٤٠٩ ژن بووە.

ک-ش