هێرشکردنە سەر ژنان کۆتاییان نایەت

لە شاری بوشەهر لە ئیران، پیاوێک بە پاساوی کێشەی خێزانی، تێزابى رژاندووە بە دەموچاوی هاوژینەکەیدا.

بە گوێرەی لێدوانی ئیبراهیم عەرەب زادە بەرپرسی ئاسایشی شاری بوشەهری ئێران، لەو شارە مێردێک بە بیانووی کیشەی خێزانیەوە، تێزابى رژاندووە بە دەموچاوی هاسەرەکەیدا.

عەرب زادە ڕاشیگەیاندووە، مێردی ئەو ژنە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەو ژنەش کە تێزاب بە دەموچاویدا ڕژێنراوە براوە بۆ نەخۆشخانەی سەربە ناوەندی ئاسمانی لە بوشەهر تاوەکو چارەسەریى بۆ بکرێت.

ر.م