هەپەگە، کوژرانی ٣٢ سەربازی تورکیای لە باشور و باکور ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە: " لە جولەمێرگ، ئامەد، شرناخ و باشوری کوردستان، ٣٢ سەربازی سوپای تورکیا لە چالاکی گەریلادا کوژران".

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بەڕاگەیەندراوێک ئەنجامی ژمارەیەک چالاکی گەریلاکانیان دژ بە سوپای تورکیا لە باکور و باشوری کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاندوە: " چالاکیەکان لە چوارچێوەی هەمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان پیرۆز و ئەگری ئەنجام دراون و گورزی زۆر قورس لە دوژمن دراوە".

لەو بارەشەوە هەپەگە بەفراوانی ئەم زانیاریانەی داوە:

لە جۆلەمێرگ ۱٤ سەرباز کوژراون

لە ڕێککەوتی ۱۱ی حوزەیراندا، لە سەعات ٠٦:١٠ خولەکی سەرلەبەیانیدا، لە گەلی خۆرپینی سەربە گەڤەری جولەمێرگ گەریلا چالاکییەکی لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ٤ سەرباز  کوژراون، هەر لە ۱۱ حوزەیراندا بەڵام لە سەعات ۲۲:۰۰ی شەودا، لە ناوچەی ئەرزیکنی نێوان جولەمێرگ و گەڤەردا کاروانێک لە زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا لە لایەن گەریلاوە کراوەتە ئامانجی چالاکی و تێیدا، ۲ زرێپۆش تێکشکێندراون و ١٠ سەربازی دوژمنیش کوژراون. پاش چالاکیەکە دوژمن بە زرێپۆش تەرمی کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دور خستووەتەوە.

لە بارزان ٥ سەربازی دوژمن کوژراون

دوێنێ سەعات ۱۸:۳۰ خولەکی ئێوارە، لە گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان، گەریلا چالاکییەکی بەقەناس ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەربازێکی دوژمن کوژراوە. هاوکات گەریلا ۲ سەنگەری سەربازی سوپای تورکیای کردوەتە ئامانج و بەهۆی ئەوەشەوە ٤ سەرباز دیکە کوژراون.

لە ئامەد ۱۲ سەرباز کوژراون

لە ڕێککەوتی ٩ی حوزەیران،لەسەعات ۱۸:۳۰ خولەکی ئێوارەدا، لە گوندی مانیسۆری سەر بە لیجەی ئامەد ۲ بارەگای سەربازیی سوپای تورکیا بوونەتە ئامانجی چالاکی گەریلا. گەریلا لە سێ قۆڵەوە هێرشی کردووەتەسەر بارەگاکان و لە ئەنجامیدا، لانی کەم  ۸ سەرباز کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون. هەپەگە ئاشکرای دەکات، لە چالاکیەکەدا، ۲ گەریلایان پاش شەڕی قارەمانانە شەهیدبوون، کە دواتر ناسنامەکانیان ڕادەگەیندرێت. هاوکات یەکینەیەکی نهێنیی دوژمن پاش ئەو چالاکییە هەوڵی داوە دەستێوەردانی دۆخەکە بکات و بەهانای دوو بارەگاکەوە بێت، بەلام کراوەتە ئامانجی چالاکیی گەریلا و بەو هۆیەشەوە ٤ سەربازی دیکەی دوژمن کوژراون.

لە شرنەخ سەربازێک کوژراوە

دوێنێ سەعات ۲۲:۰۰ی شەو لە سەر ڕێگای شرناخ ـ جزیرە، گەریلا لەدژی خاڵێکی کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیان چالاکییان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.

هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان کراوە

دوێنێ سەعات ۱۳:۳۰ خولەک تا ۱٦:۰۰ی دوانیوەڕۆ فڕۆکەی جەنگیەکانی تورکیا ناوچە و دەڤەرەکانی، دەرارێ، ستونا، بەدەێ، کۆردینە و شیلادزێی هەرێمی مەتیانی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کراون.

هـ.هـ