٨ی ئازار لە گۆتەبۆرگ و ئۆەبروی پیرۆزکرا

٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە شارەکانی گۆتەبۆرگ و ئۆرەبرۆی سوید بە خۆپیشاندان، پانێل و کۆنفڕانس پیرۆزکرا.

گۆتەبۆرگ

یەکەمین چالاکی لە گۆتەبۆرگ ڕۆژی هەینی لە لایەن کۆمیتەی ڕۆژئاواوە سازکرا. لە کۆنفڕانسەکەدا کە لە خوێندنگایەک ئەنجامدرا، ئاماژە بە شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕووداوەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرا.

لە کۆنفڕانسەکەدا ڕاگەیەنرا کە ژن پێشەنگایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.

هەروەها دەستنیشانکرا لەدژی دەوڵەتی تورک کە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەدات، ژنان لە ڕێزی پێشەوەی تیکۆشاندان.

ڕۆژی شەمە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ژنان لە گۆڕەپانی Masthûggtorget کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی دژی توندوتیژی پیاوان و سیستمی کاپیتالیزم بەرزکرانەوە و دەستدرێژی و توندوتیژی بەرانبەر ژنان شەرمەزارکرا.

ڕۆژی یەکشەمەش خۆپیشاندنا لە پارکی Beltespennar ئەنجامدرا. زیاتر لە ٣٠٠ ژن تا گۆڕەپانی Jentorget ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وترانەوە.

ئۆرەبرۆ

لەگەڵ ماڵی ژنان، پارتی چەپ، ڕێکخستنی گەنجانی پارتی کرێکاری سۆسیال دیموکرات، ژنانی سۆسیال دیموکرات، کۆمەڵەی ژنانی بارین، بە گشتی ١٨ کۆمەڵە و دەزگا بانگی بەشداریکردنیان کرد. و لەسەر بانگەوازیەکە لە Slottsparken چالاکی ٨ی ئازار ئەنجامدرا.

زۆزان بارانسۆن لەسەر ناوی کۆمەڵەی ژنانی بارین قسەی کرد و ڕایگەیاند، سەرچاوەی توندوتیژی دژی ژن سیستمی کاپیتالیزم و دەرەبەگایەتیە و وتی، " لە ڕۆژئاوا ژنان بۆ ئازاری و یەکسانی تێدەکۆشن."

بارانسۆن ڕایگەیاند ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا و باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا باجی زۆریان داوە و دەستکەوتنیان بەدەستهێناوە و داواکرا پشتگیری لە تێکۆشان بکرێت.

ف.ق