پاژک؛ سیاسەتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی سەرۆک ئاپۆ تێکشکاوە

کۆردیناسیۆنی پاژک، بەبۆنەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات/٢٦ رێبەندان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد (( عەبدوڵا ئۆجالان)) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ئەو سیاسەتە تێکشکاوە.

پاژک ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی دەستپێکەوە بە بەرخۆدانێکی مێژوویی تێکۆشان بۆ ئازادیی بەهێزکرد، هێرش و پیلانگێڕییەکانی دژ بە گەلی کورد خستەڕوو، لە دژی ئەو ڕێکخستن و بیرکردنەوەیە تێکۆشانی کرد، ئەو هێزانەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییان ڕێکخست ئێستا لە بەرامبەر بەرخۆدانی ئیمرالیدا تێکشکاون و سیاسەتەکەیان تێکچووە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا، بە ئاماژە کردن بە تێکۆشانی ژنان لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین ڕاگەیەندراوە: ژنانی عەفرین بۆ بەرگری لە خاک و وڵاتی ئازادیان شەڕ دەکەن، ئەوان بڕیاریانداوە کە ئەم قۆناغەی پیلانگێڕیش پووچەڵ بکەنەوە، دایکان و ژنانی عەفرین بە باوەڕ بە ئیرادەی ژن ئەو پیلانگێڕییەی سەر عەفرین تێکدەشکێنن، تێکۆشانی گەلان لە عەفرین ئەو شۆڕشە بەهێزدەکاتەوە کە ئێستا لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە.

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: باوەر بە سەرکەوتن و باوەڕی شۆڕشگێڕانە لە سەرتاسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بلاودەبێتەوە، ئازادی و سەرکەوتنمان بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تاهەتایی دەبێت.