پۆلیسی تورکیا دەستیگرت بەسەر ئاژانسی ژن نیوز دا

پۆلیسی تورکیا لە شاری،ئامەد-ی باکووری کوردستان هەڵیکوتایە سەر ناوەندی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز و دەستی بەسەردا گرت.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوەندی ژن نیوز لە ئامەد، بەڵام کەس لە ناوەندەکە نەبوو و گەڕانەوە، پاشان کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیانی جارێکی دیکە هێرشیان کرد.

پۆلیس دەرگای ناوەندەکەی شکاندووە، چونەتە ناو ناوەندەکەوە و دەستیان بەسەر هەمووی کۆمیۆتێرەکانی ناوەندەکەدا گرتووە.

هێشتا دیار نییە، کە هۆکاری ئەو هێرشە چی بووە.

ک-ش