'پێویستە پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکرێت'

دەزگای پشتگیری ژن لە ئەوروپا ئاماژەی بە گرنگی پەیمانی ئەستەنبوڵ کرد و ڕایگەیاند،"پەیمانەکە دەستکەوتی ڕاپەرینی ئێمە و پێویستە پشتگیری لێبکرێت."

دەزگای پشتگیری ژن لە ئەوروپا لەبارەی پەیمانی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە پەیمانەکە لەدژی توندوتیژی پیاو و سیستمی کاپیتالیزم بە سەروەری پیاو، دەستکەوتی ڕاپەرینی ژنانە لە جیهاندا و وتی،"لە وڵاتانی ئەوروپا، بۆ پەیمان بە جددی جێبەجێ بکرێت، بانگەوازیمان بۆ ژنانی ئەنتی فاشیست و ئەنتی ئیمپریالیزم هەمووان هەیە کە خاوەنداری لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکەن."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بۆ ئەم ئامانجە ئاماژە بەوەکرا کە پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێزی ژنانی دژە فاشیست و ئیمپریالیزم هەیە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو"بۆئەوەی پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکرێت بانگەوازیمان بۆ ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی نێونەتەوەی ئەوەیە کە لەدژی توندوتیژی ژنان کە ژنان پشت بە دەستکەوتەکانیان و مافەکانی خۆیان وەک ئازادی و یەکسانی و هێزی پەیمانەکە وەردەگرین، بڕژێنە ناو شەقامەکان."

ف.ق