چالاکی دایکان لە بەردەم بەندیخانەی گەبزە ٣٩ ڕۆژە بەردەوامە

دایکانی گیراوانی سیاسی لە بەردەم بەندیخانەی گەبزە ماوەی ٣٩ڕۆژە درێژە بەچالاکییەکانی خۆیان دەدەن و داوای شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەکەن.

دایکیانی گیراوانی مانگرتوو ٣٩ڕۆژە، سەرەڕای هەموو هێرش و بێڕێزی پۆلیسی تورک لەبەردەم بەندیخانەی گەبزەدا لەئێشک-یان گرتووە، ئەمڕۆبۆجارێکی تر دەستیان بەچالاکیی کرد. دایکان ویستیان ڕێپێوان بکەن بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەریان و ڕێگرییان لێکرا. دایکان وتیان،" ئێمە دایکین . ئێمە بۆ منداڵەکانی خۆمان هەموو کارێک دەکەین."

ئەودایکانە کە منداڵەکانیان لە بەندیخانەدا لەمانگرتن لەخواردندان، لەبەردەم بەندیخانەی گەبزەی ماوەی ٣٩ڕۆژە لە ئێشکگرییدان. دایکام ئەمڕۆ بۆجارێکی ترلە بەردەم بەندیخانەی گەبزەدا کۆبوونەوە و درێژەیان بەچالاکیی دا. پارێزەرانی ئەندام لە کۆمیتەی یاسایی بۆ ئازادی  و بەدەیان هاووڵاتی تربەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. دایکان، پارێزەران و هاووڵاتیان کە لەبەردەم بینای پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپەی گەبزە کۆببوونەوە، ویستیان بەرەو بەندیخانە ڕێپێوان بکەن. پۆلیس لەسەرکۆڵانی بەغداد رێگەی لەدایکان گرت و ڕێگری لێکردن. دایکان کە لە ئۆتۆمبێلەکان دابەزین ویستیان دەست بە ڕێپێوان بکەن. بەڵام پۆلیس بەبیانووی بڕیاری والی کوجالێ ڕێگەی بەدایکان نەدا. دواتر دایکان دەستیان بەچالاکی دانیشتن کرد و ئەوشوێنەیان چۆڵ نەکرد.

دایکان کاردانەویان لەهەمبەر پۆلیس نیشاندا و وتیان " ئێمە دایکین. هەموو شتێک بۆ منداڵەکانی خۆمان دەکەین. ئێوە بەم هەڵوێستەی خۆتان بێڕێزی بەئێمە دەکەن."

دایکانی جارێکی تردەستنیشانیانکرد کە ئەوان بەیانی دێنەوە بۆ بەردەم بەندیخانە و دوای ماوەیەک کۆتاییان بە چالاکییەکەی خۆیان هێنا.

ک-ش