ڕەژاک: بوێری لەلیلاگیوڤەن ورە بەئێمە دەبەخشێت

ڕەژاک لەپەیامێکدا پشتگیری خۆی بۆلەیلاگیوڤەن دووپای کردەوە وڕایگەیاند، " بوێری گیوڤەن ورە بەئێمە وژنانی باشووری کوردستان دەبەخشێت،. گیوڤەن بووەتە دەنگی ئازادی ژنان."

ڕێکخراوەی ژنانی ئازادی کوردستان( RJAK) پەیامێکی پشتگیری بۆلەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ کە ماوەی ١٢٨ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، بڵاوکردەوە. لەبەیاننامەکەدا هاتووە، بەرخۆدانی لەدژی هێزە داگیرکەرەکان نیشانەی ئیرادە، باوەڕی وسەرکەوتنە.

لەسەرەتایی پەیامەکەی ڕەژاکداهاتووە، " لە واری لەیلاقاسم ولەیلا وەلیەکانەوە سڵاودەنێرین بۆلەیلاگیوڤەن. لەسەرناوی ئەوەوە سڵاو دەنێرین بۆهەموو بەرخودێرەکانی چالاکیی مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکان، ناوخۆیی وڵات ودەرەوەی وڵات."

لە پەیامەکەی ڕەژاکداهاتووە، گیوڤەن بووە ڕاستیی دەنگی ڕاپەڕێو،زمان ودەنگی ژنانی مافخوراو و وتی، " ورەی لەیلا وەک دەریایەکی بێ کۆتاییە، ورە بەئێمەو ژنای باشووری کوردستان دەبەخشێت.

هەربۆیە، مافی قارەمانەکانە کە ببنە زمان، دەنگ،هاوار، چالاکیی وسەرکەوتنی کۆمەڵگا. گیوڤەن بووەتە ڕاستیی ڕاپەڕیوی کۆلەڵگا، زمان و دەنگی ژنان. ئەمە واتایی خۆیی هەیە."

لەدرێژەی بەیاننامەکەی ڕەژاکداهاتووە، ورەی لەیلاگیوڤەن ترسی خستووەتە ناودڵی ستەمکاران و لەهەمانکاتدا ورە دەبەخشێتە ستەم لێکراوەکان و وتی، " گیوڤەن بووەتە هێمای قارەمانیەتی لەسەرئەم خاکە و واتای بەرخۆدانیی لەدڵ ومێشکەکاندا نەخشاندووە."

ڕەژاک دەستنیشانیکرد، دەنگ و بەرخۆدانی گیوڤەن ویژدانە خەوتووەکان وەخەبەردێنێتەوە و ئەوەی خستەڕوو، " ئێمە وەک ژنانی ڕەژاک ئیرادەی بەرخودێری گیوڤەن بەرزدەنرخێنین. وێنەیەک کە لەیلاگیوڤەن نەخشاندی، گۆرانییەک کە ئەوچڕی، دەنگی هەموو ژنانە. لەیلا بووە ناو، دەنگ وچالاکیی ئازادیی ژنان.

گیوڤەن وەک ژنێکی ئەڤینداروپیرۆزلەناودلی ئێمەدایە. ئێمە بەلێن دەدەین کە وەک لەیلابژین وتێکۆشان بکەین وسەربکەوین."

ک-ش