ژنانى ئێزدی لە شەهبا پێداگرن لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادکردنى عەفرین

سوعاد حسۆ ئەندامی بەڕێوەبەریى یەکێتیى ئیزدییەکان رایگەیاند، کۆنفرانسى ژنانى ئێزدی بە بەهێزی و بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوەچوو و پێداگرن لەسەر بەڵێنى ئازادکردنى عەفرین.

کۆنفرانسی ژنانى ئێزدی بە دروشمی "تێکۆشانیى ژنانى ئێزیدى لە بەرخودانى سەدەدا بەهێز و گەش دەکەین" لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو. سوعاد حسۆ ئەندامى بەڕێوەبەریى یەکێتیى ئێزیدییەکان لەبارەى گرنگیى کۆنفرانسەکە و رێکخستنبوون و ئامانجەکانیانەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.

سوعاد حسۆ رایگەیاند، لە ٢ ساڵی رابردوودا قورساییان خستووەتە سەر کاروباری ژنان و دەیانەوێت ژنانى ئێزدی بەڕێکخستتن بکەن.

راشیگەیاند، کارەکانى عەفرینیان لە شەهبا درێژە پێدەدەن و هەوڵ دەدەن خەباتکارانی هەموو دەستەکان یەکبخەن لە چوارچێوەیەکدا کۆیان بکەنەوە.

ئەوەشی وت "دەکرێت بڵێین، هەموو ئەرک و بارەکان کەوتووەتە سەر شانی ژنان، لەبەر ئەوە ئەنجامدانى دووەم کۆنفرانسى ژنان پێویست بوو".

سوعاد حسۆ سەرنجی خستە سەر رێکخستنبوون، بزووتنەوە، تێکۆشان و سیاسەتى ژنانى ئێزدی و وتیشی "ژنانى ئێزدی بە ورە و جۆشێکى گەورەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. یەکێتیى ژنان بەهێز بوو. ئەوانەى تاوەکو ئێستا بەشدارییان لە کارەکاندا نەکردبوو، بەشدارییان لەکارەکاندا دەستپێکرد".

ئەو ئەندامەى دەستەى بەڕێوەبەریى یەکێتیى ژنان ئەوەشی وت، نزیکەى ٢٠٠ ژن بەشداری کۆنفرانسەکە بوون و راشیگەیاند "کاتێک لە عەفرین بووین هەندێک لە ژنانى گەنج بەشدارییان لە کارەکاندا نەدەکرد، بەڵام لێرە بەشداری کارەکان بوون. لە حەلەب، جزیر و شەنگالیشەوە میوانمان هەبوو. نوێنەری هەموو رێکخراوەکانى ژنانیش بەشداری کۆنفرانسەکە بوون".

لە کۆتایدا ئاماژەى بەوەکرد "ئێمە کۆنفرانسەکەمان بەم بەڵێنە کۆتایى پێهێنا؛ لەیلا گیوڤەن بە بەرخودانەکەى نوێنەرایەتیى ژنانى ئازاد دەکات. بە رۆحی ئاڤێستا، بارین، بێریڤان و خانێ- کان ئێمە بەرخودانەکەمان گەش دەکەین و عەفرین رزگار دەکەین".

ر.م