ژنانی ئێزدی بانگەوازی بۆ چالاکی ٣ی ئاب دەکەن

چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی ویستیان کە ٣ی ئاب ببێتە ڕۆژێکی جیهانی بۆ تێکۆشان لەدژی قڕکردنی ژنان و بۆ چالاکییەکانی ٣ی ئاب بانگەوازییان بۆ بەشداریکردن بڵاو کردەوە.

چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی (SMJÊ) بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی قڕکردنی ٣ی ئابی ٢٠١٤/ ١٢ی گەلاوێژی شەنگال، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئازادیی ژن و منداڵەکان شەنگال، ئازادیی مرۆڤایەتییە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا یادی هەموو قوربانیانی فەرمانەکە کرایەوە و ئاماژە بەوە کراوە، هەرگیز فەرمانی شەنگال لەبیرناکەن، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژن و منداڵە ڕفێندراوەکان، پەرە بە تیکۆشانیان بۆ ئازادی دەدەن.

(SMJÊ) ڕاشیگەیاند کە ئازادیی ژن و منداڵانی شەنگال ئازادیی مرۆڤایەتییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژیکردن، کۆیلەکردنی ژن لە لایەن داعشەوە وەبیرهێنرایەوە و ئاماژە بەوە کرا، قڕکردنی شەنگال لە ڕاستیدا فیمینیزیدە، واتە قڕکردنی ژنە.

فیمینیزید پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کوشتنی ڕێکخراوی ژن بەهۆی ڕەگەزیەوە لە ئاستی جیهانیدا لەلایەن عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاوەوە بەڕێوەدەچێت، توندوتیژی جەستەیی، ڕۆحی و کۆیلەکردن لەناویدا سەقامگیر دەبێت.

وەرن، با لە هەموو ئەو شوێنانەی کە فیمینیزیدی لێیە بە بەرەی بەرخۆدان وتێکۆشانەکەمان بەجیهانی بکەین

فیمینیزید ژیانە، تەندرویستی و مافەکانی ملیۆنان ژن لە مەترسیدایە. ئێمە ئەو ڕۆژە دەکەین بە ڕۆژی تێکۆشانی جیهانی لەدژی قڕکردنی ژن."

شەنگال برینەکانی قڕکردن بە ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری ساڕێژ دەکات

(SMJÊ) ڕاشیگەیاند، وێڕای ئەوەی کە هۆکارەکانی ئەو تاوانەنە بەردەستن، هێشتاش چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان بێ دادگاییکردن ماون. لە ئەنجامی ٥ ساڵدا لە شەنگال، جگە لە ترسێکی گشتیی کۆمەڵایەتی، بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی ژیانێکی نوێ بونیاد دەنرێت. بۆ ئازادی و گۆڕینی عەقڵییەتی کۆمەڵگە لەسەر بنەماکانی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەچێت. بە هەوڵەکانیان لە هەموو ئەو ناوچانەی ژنی تێدا کۆیلە کرا، ئەنجومەن، تیمە کۆپەراتیڤەکان دروست کران و بەو شێوەیە وەڵامی فەرمانەکە دەدرێتەوە. شەنگال برینەکانی قڕکردن بە خۆبەڕێوەبەری سارێژ دەکات".

(SMJÊ) ئاماژەی بەوەش کرد کە لە شەنگال ژن قڕ کران، لە ڕەقاش مافی ژنانی ئێزدی سەنرا و ڕایگەیاند، "هەزاران داواکاری دۆزی ئازادی، پێش هەمووشیان شەڕڤانانی ئازادی کوردستان 'قەسەدە، یەپەژە، یەژەشە' بۆ تۆڵەکردنەوەی ژنانی ئێزدی کە لەو کۆچەدا گیانیان لەدەست دا. بۆ یادەوەری ئەوان بەڵێنی خاوەنداریکردنی بەهاکانی ژن و مرۆڤایەتییان دا، بانگەواز بۆ هەموو ژنانی نێونەتەوەیی دەکەین، وەرن با پێکەوە تێکۆشانمان بۆ ئازادی فراوان بکەین و لە چوارچێوەی دادگایەکی نێونەتەوەییدا چەتەکانی داعش و هاوکارەکانی دادگایی بکەین. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین خاوەنداری لە دادپەروەری مرۆڤایەتی بکەین و یادەوەرییەکانیان بپارێزین".

خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادەوەری گیانبەختکردوانی فەرمان کاتژمێر ١١

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بۆ ٣ی ئابیش بانگەوازییەکی لەو شێوەیە کراوە:

"لەپێناو ئەوەی قڕکردنی ژن بە فەرمی پەسەند بکرێت و لە هیچ شوێنێک ژن نەکوژرێن، هێزە داگیرکەر و قڕکەر، پێش هەمووشیان چەتەکانی داعش و هاوکارەکانی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، بانگەواز بۆ هەموو ژنانی جیهان دەکەین ڕۆژی ٣ی ئاب بە هەموو شێوازەکانی تێکۆشان، بەرخۆدان بکەن و ڕۆژی جیهانی لەدژی قڕکردنی ژن بە سیمبۆلی ئێزدایی و ئاشتی ڕەنگی سپی (چارۆگە و جلوبەرگ) لەسەرتاسەری جیهاندا چالاکانە بەشداری چالاکییەکان بکەن".

فەرمانی شەنگال هیچ کات لەبیر ناکرێت و لێشی نابوررێت.

با ٣ی ئاب ببێتە ڕۆژی جیهانی لەدژی قڕکردنی ژن

داوادەکەین کە:

- دەبێت قڕکردنی ژن و کۆمەڵگەی شەنگال، تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کۆتایی بێت.

- دەبێت قڕکردنی ژن و کۆمەڵگەی جیهان و ڕۆژی ٣ی ئاب بە فەرمی ببێتە ڕۆژی جیهانیی لەدژی قڕکردنی ژن.

- دەبێت هەموو چەتەکانی داعش، هاوکارەکانیان، هەموو ئەو کەس و هێزانەی کە بەشدار بوون، لە ئاستی نێوخۆیی و جیهانیدا بە بەشداربوونی ژنان و گەلان دادگایی بکرێن.

-  ئازادی بۆ هەموو ژنان و منداڵان کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندراون

(SMJÊ) ڕاشیگەیاند کە لە ٣ و ٤ی ئابدا بە شێوەیەکی هاوکات کاتژمێر ١١ لە چەندین شاری ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوەدەبەن و بانگەوازیی بەشداربوونیان کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە بەرنامەی چالاکییەکان بەو شێوەیەیە:

بەرنامەی چالاکییەکان:

3.8.2019

Cîh: Bielefeld/ li ber Şaredariyê Jahnplatz

Saet: 12:00 Meş û Mîtîng

Cîh: Wesel li ber Brandenburger Tor

Saet: 11:00 şûn de mîting/

Saet: 17:00 li Mala Êzîdiya Wesel Ackerstr. 242 Civîna Gel derbarê rewşa Şengalê

Cîh: Kleve li navenda bajêr Herzogstrasse

Saet: 11:00 şûn de meş û mîtîng

Cîh: Saarbrucken li ber Europa Galerie

Saet: 11:00 şûn de Mîting

Cîh: Celle, Grosse Plan

Saet: 11:00 şûn de meş û mîtîng

Cîh: Walsrode Şaredarî- Langer Strasse

Saet: 11:00 şûn de mîtîng

Cîh: Hannover li ber stasyona navendî ya trênê

Saet: 13:30 meş û mîtîng

Cîh: Bremen li ber parlamento (Achim/Verden jî beşdar dibe)

Saet: 11:00-14:00 Standa Enformasyonê

Saet: 14:00 Mîtîng

Cîh: Berlîn Brandenburger Tor

Saet: 11:00 şûn de heta Saet: 13:00 Mîtîng

Cîh: Wilhelmshaven- li ber Dêra katolîk

Otto Meentz Str

Saet: 12:00 Mîting

Cîh: Sulingen Am Marktplatz E-Center

Saet: 12:00 Mîtîng

4.8.2019

Cîh: Berlin/ Mûseya kapîtalîsm Köpenicker Str. 172

Saet: 14:00 danasîna Pêşengeha derbarê qirkirina jinê li Şengalê

Cîh: Mala Êzîdiya Sulingen, Nienburger Str. 23

Saet: 12:00 Civîna Gel derbarê rewşa Şengalê û Sînevsyon

Cîh: Mala Êzîdiya Celle, An der Koppel 21

Saet: 13:00 Civîna Gel derbarê rewşa Şengalê û Sînevsyon