ژنانی عەفرین لەدژی توندوتیژی دژی ژنان رژانە سەر شەقامەکان

بە هەزاران ژنی عەفرین و شەهبا لەدژی تووندوتیژی دژی ژنان رژانە ناو کۆڵان و شەقامەکان.

بە هەزاران ژن لە شەهبا و عەفرین، لە گوندی تەل سوسن بەرەو کامپی سەردەم رێپێوانیان کرد. لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بەو سوێندەی خواردومانە بە باوەڕ، هەڤرین، بارین و ئاماراکان، تۆڵەتان دەکەینەوە' و 'داگیرکەریی توندوتیژییە، فاشیزم دەڕوخێنین' بەرز کرانەوە.

لە کامپی سەردەم بەناوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار فاتیمە سلێمان و بەناوی یەکێتی ژنانی ئازادی شەهبا ریحاب جەبۆ وتەیان پێشکەش کرد.

لە قسەکانیاندا ئاماژە بەوە کرا: "توندوتیژیمان بەرامبەر دەکرێت، بەڵام دەبێت دوژمن باش بزانێت ئیمە لە داگیرکاری ناترسین".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، تیپی شەهید ڤیان ئامارا هەڵپەڕکێیان گێڕا و شانۆیەکیش پێشکەش کرا.