ژنانی کورد لە ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان

ژنانی کورد لە چەند شوێنێکی ئەوورپا بە دروشمی "بۆ ئازادی و گۆڕین تۆش راپەڕە" ڕژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژیی دژ بە ژنان، ملیتاریزم، داگیرکەری و قەیومیان شەرمەزار کرد.

لە شارەکانی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شاری تۆرینی ئیتالیا، بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی ژنانی کورد ڕێپێوان رێکخرا و ملیتاریزم و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران.

پاریس

لە پارسی پایتەختی فەڕەنسا، کورد و بزووتنەوە شۆڕشگێڕ- کۆمۆنیستەکانی تورکیا لەژی داگیرکەری، ملیتاریزم و شەڕ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لەسەر بانگەوازی بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا (تەژەکە فەرەنسا / TJK-F) و یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە- SKB)، پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی دیموکراسیی پاریس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ریپابلیک تاوەکو گۆڕپانی باستیل بەردەوام بوو.

وێڕای پانکارت و پۆستەر و لافیتە و دروشمەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E)، دروشمەکانی بزووتنەوەى ژنانى کورد لە فەرەنسا (تەژەکە فەرەنسا / TJK-F) و (سەکەبە- SKB) و پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی دیموکراسیی پاریس بەرز کرانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا سیاسەتەکانی دوژمنایەتیکردنی ژن و قەیوم-ی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە شەرمەزار کران.

ژنان پانکارتەکانیان لەدژی داگیرکەری، ملیتاریزم و شەڕ بەرزرکردەوە. سەرنجڕاکێش بوو کە چەندین ژن و منداڵ بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

لە گۆرەپانی باستیل دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەسرا ئاسیە گیودەن بەناوی (سەکەبە- SKB) وتەیەکى پێشکەشکرد و بڵاوکراوەی پلاتفۆرمی دیموکراسیی پاریس و پەیامی (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) خوێندرانەوە. چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

فرانكفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی کەمپینی " بۆ ئازادی و گۆڕین تۆش راپەڕە" ڕێپێوان و میتینگ بەڕێوەچوو.

رێپێوانی شەمە کاتژمێر ١٤:٣٠ بە پێشەنگایەتی یەکێتیى ژنانى کورد (یەژەکە - YJK) و ژنانی نوێ لە بەردەم وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەر دەستیپێکرد.

لە چالاکییەکەدا دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی وان، مێردین و ئامەد-ی هەدەپە شەرمەزار کران. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی رۆمێر بە رێکخستنی میتینێگێک کۆتایی هات.

تۆرین

لە شاری تۆرینی ئیتالیاش، داگیرکەری، بۆردومانەکان و کودەتای قەیومی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

چالاکییەکەی لە گۆڕەپانی کاستیلۆ دەستیپێکرد و کورد و دۆستەکانیان بەشداری بوون.

لە چالاکییەکەدا، بەهۆی فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەوڵەتی ئیتالیاش شەرمەزار کرا. هەروەها داوا کرا کۆتایی بە گەمارۆی سەپێنراو بە سەر کامپی پەنابەرانی مەخموردا بهێنرێت.

ژ.ت