ژنانی کورد لە روسیا توندوتیژی دژی ژنانیان ئیدانە کرد

لە چەندین شاری روسیا ژنانی کورد، توندوتیژیەکانی دژی ژنانیان لە باکور کوردستان و تورکیا رسوا و شەرمەزار کرد.

ئەندامانی ئۆرگانیزاسیۆنی شەهید نودا کە کاروچالاکیەکانی خۆی لە ناوچەی بەرشۆڤی شاری ساراتۆڤی روسیا بەڕیوە دەبات، لە کۆمەڵەی کلتوری کورد چالاکیەکی ساز کرد و تێیدا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و هێرشەکانی سەر ژنانیان ئیدانە کرد.

ژنان لەو چالاکیەدا جەختیان کردەوە کە ئەوان پشتیوانیەکی تەواوی چالاکی و تێکۆشانی نەهێشتنی توندوتژی دژی ژنان دەکەن.

لە شاری مۆسکۆی پایتەختی روسیاش بۆ هەمان مەبەست کۆمەڵێک ژن گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و توندوتیژیی دژی ژنانیان ئیدانە کرد.

تارا قادر سەرۆکی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە مۆسکۆ لەو چالاکیەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و توندوتیژی دژ بە ژنانی لە تورکیا و باکوری کوردستان ئیدانە کرد و راشیگەیاند، ئەوان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو چالاکیانە دەکەن کە لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوە دەچن.

تارا قادر هاوکات راشیگەیاند، توندوتیژی دژ بە ژنان، هیچ چارەسەریەک بە دوای خۆیدا ناهێنێت و وتی:"لە سەدەی ٢١دا توندوتیژی، دەستدرێژی و رەشەکوژکردنی ژنان، زیادی کردووە."

ز.ش