ژنانی کورد لە رووسیا لە دژی گۆشەگیری کۆبوونەوە

ژنانی کورد لە شاری ساراتۆڤ لە رووسیا بە راگەیاندراوێک رایانگەیاند، سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەن. راشیانگەیاند، ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان، ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن.

لە ١٢ی ئەیلول و لە کاتی راگەیاندنی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە" لە هەموو ئەو شوێنانەدا کە کوردیان تیدایە، چالاکی یەک لە دوای یەک رێکدەخرێت. یەکێک لەو شوێنانە هەرێمەکانی فیدراسیۆنی رووسیایە.

ژنانی کورد لە ناوچەى یەرشۆڤ لە شاری ساراتۆڤ لە گوندی پلیۆس کۆبوونەوە و سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و سڕینەوەى دەوڵەتی تورکیان ئیدانە کرد.

ژنان داوایانکرد، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێ بێت.

گوڵێ یوسوبۆڤا و گیوزەل یوسوبۆڤا بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی کوردەوە وتەیان پێشکەشکرد و لە وتەکانیاندا رایانگەیاند، دەولەتی تورک لە ئامانجەکەیدا، کە پاکتاوکردنە هەرگیز سەرناکەوێت و بە دڵنیاییەوە ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان ئەو سیاسەتی سڕینەوە و لە ناوبردنەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن.

ژنان رایانگەیاند، تێکۆشانەکەیان بەبێ سرەوتن بەردەوامیی دەبێت و لە هەر چوار لای کوردستان تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست گەورەتر و و گەشاوەتر دەبێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بێدەنگیی رووسیا و رای گشتیی جیهان بەرامبەر بە هێرشەکان جێگای شەرمە و داوایان لە هەموان کرد، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.

ژ.ت