ژنێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی لەژێر بۆردوومان برینداربوو

ژنێک لە گوندی باشەمرێ لە ناوچەی شێراوە لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو، ئاشکرابوو کە ئەو ژنە ویستوویەتی منداڵە خاوەنپێداویستیەکەی لە بۆردوومان ڕزگار بکات کەچی خۆی برینداربوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن و موشەک بۆردوومانی گوندی باشەمرێ-یان کرد لە ناوچەی شێراوا.

لە بۆردوومانەکەدا ژنێک بە ناوی زەینەب مەحموود حەمەد تەمەن ٥٦ ساڵ برینداربوو.

محەمەد حەمەدا هاوسەری زەیبەب ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کاتێک هاوسەرەکەی ویستوویەتی منداڵە خاوەنپێداویستیەکەی لەژێر بۆردوومان ڕزگار بکات، برینداربوو، وتیشی: چەندین جار گوندەکەمان بۆردوومان کراوە.

ب.ش