ژنە شەڕڤانێکی خەڵکی ئوشاک: ڕۆژئاوا بۆ هەمومان بووتە ئیلهام

سەرهەڵدان شەڕڤانێکی یەپەژە کەخەڵکی ئوشاکە باسی لەوەکرد کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو کەسێک بۆتە ئیلهام وتی ،" بێ ئەوەی ئێمە بیرلە جیاوازی لە چاند و زمان بکەین، ڕومانکردە ڕۆژئاوا".

 ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١١ وە لە کەش وهەوای شۆڕشدایە. لە کاتێکدا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا گەشە دەکات ،ڕۆژ‌هەڵات و ڕۆژئاوای سوریاش تێکەڵی شۆرش دەکات، لەسەرئەو خاکانە پێشەنگایایەتی گەلی کورد و ژنان، ئازادیخوازی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

لە چوار بەشی جیهانەوە ژنان خاوەنداریان لە شۆڕش کرد، بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بون. شەڕڤانی یەپەژە سەرهەڵدان کە خەڵکی شاری ئوشاکە، لە دوای زیندانی کردنی ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بەشداری شۆڕش دەبێت.

کاتێک کە ئەمبینی مناڵ و پێر دەکوژن..'

سەرهەڵدان بەم شێوەیە باسی زیندان و شۆڕش دەکات

"ئەو سەردەمەی من لە زیندان بوم. لە ڕێگەی ڕادیۆوە لەگەڵ هەڤاڵانم دەنگ و باس و پێشکەوتنەکانی شۆڕشم دەبیست. بۆ من هەستێکی جێاوازبوو. لەم دوایانەدا زۆرێک لە ڕێکخستنە چەپەکانی تورکیا ویستیان شۆڕشێک ڕێکبکەن، زۆرجار سەرکوت کران. لەبەر ئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ من وورە و هێزبوو.

دوای ئەوەی کە لە زیندان ئازادکرام، دوای ئەوەی مرۆڤ دیمەنی شەڕ، بەتایبەتی کوشتنی مناڵان، پیرەکان ئەبینێ، ناتوانێ بوەستێ. لە لایەن هەستی مرۆڤایەتی و ویژدانیدا نەمتوانی بوەستم. لە خۆم ڕازی نەبوم، بۆ ئەمەش من ویستم لە ناو شۆڕش بم و لەسەرئەم بنەمایە بەشدار بوم. زۆرێک لە هەڤاڵان کاریگەریان لەسەرم دروست کرد و زۆریانش شەهید بون.

'داعش هێزێکی سەر بە سوپای تورکیایە'

لە لایەک هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ڕژێم و لە لایەکیش دەوڵەتی تورکیا ڕێکخستنی داعشی دروست کرد. ئەو داعشەی کە تورکیا بە تایبەتی ناردیانی بۆ ڕۆژئاوا، شنگال، مەخموور و کەرکووک، کە  لەسەرئەو خاکانە کۆمەڵکوژیی ئەنجامدرا. ئێمە ئەزانین کە داعش شاراوەی سوپای تورکە. کاتێک مرۆڤ لەو ڕوانگەوە دەڕوانێت، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ئاڵۆزبوو. لەبەرئەوەی شەڕێک نەبو کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەت بەکرێت. شەڕێک بوو لە دژی چەتە. بەڵام لێرە گرینگ ڕوحی شۆڕش بوو. گەل و چوار بەشی جیهان خاوەنداریان لە شۆڕش کرد، لەبەرئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەن نرخێکی مەعنەوییە.

'ئێمە ئەم شۆڕشەمان خۆش ئەوێ'

سەرهەڵدان وتیشی:" شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهامی دایە نەتەوە و ژنان، ئیلهامی داوەتە  منیش بۆیە بەشداری ئەم شۆڕشە بووم". سەرهەڵدان وتیشی،"ئێرە ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ لە دەرەوە تەماشای بکات و بیەوێ لەناویدا جێبگرێ."

هەروەها وتیشی:"لەسەر هەر بیستێکی خاکی ڕۆژئاوا خوێنی هەڤاڵی ئێمە و گەل ڕژاوە. مرۆڤ ئەتوانێ لەگەڵ ئەم شۆڕشە بژێت و هەست بکات. لەبەر ئەوەی لێرە عەرەب، فەڕەنسی، تورکمان، کورد و منیش وەک تورکێک، سەرەڕای ئەوەی چاند، زمانی ئێمە جیاواز بوو، لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە لە ژیانێکی جیاوازەوە هاتبوین،  پێکەوە زۆر کارمان ئەنجامدا و ئەمەش هەستێکی خۆشە. ئەوەی کە ئێمەی گەیاندە لای یەک ئەوەبو، گیانی ڕۆژئاوایە و لە ژێر سێبەری پاڕادیگمایەکدا ئێمە هەموومان گێشتین بە یەک. فکری مرۆڤەکان جیاوازن بەڵام کاتێ مرۆڤ ئەبێتە ڕەگەز جیاوازتر ئەبێت. پێکهاتەی ڕەنگی جیاوازیش، ڕەنگی جیاواز دەداتە شۆڕش.

'مرۆڤ بەرەو شۆڕش دەجولێنێت'       

گەلێک قوربانیمان دا. بەدەستی داعش، بە دەستی دەوڵەتی تورک گەلێک کۆمەڵکوژی دروست بوو. بێ ئەوەی بڵێن ئەمە پیرە، مناڵە، گەنجە هەوڵیاندا کە بنبڕیان بکەن بەڵام گیانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ ڕێگای بەم کارە نەدا. ئەمڕۆش هەر چوار بەشی جیهان بەربە شۆڕش ئەجولێنەوە. ئەنارشیست، دیموکرات، کۆمۆنیست، ئەوانەی کە بەدواداچونیان هەیە و لە شۆڕش هێز وەرەگرن. کە مرۆڤ دێنە ئێرە، دێتە ئەو واتایەی کە لە ڕۆژئاوا زۆر شت ڕودەدەن.

 

'عەفرین لە دوژمن پاک دەکرێتەوە'

شەڕڤانی یەپەژە سەرهەڵدان بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:" کاتێک ئێمە لەم شۆڕشەدا، لە گەلی کوردستان و هەرچوار پارچە دەبێت خاوەنداری بکەین،هەم لە لایەن ویژدانی و هەم لە لایەن مرۆڤایەتیەەوە. لەم دواییانەدا عەفرینیان داگیرکرد، بەڵام چۆن داعشمان تێکشکاند و لە ڕۆژئاوا، مەخموور، شنگال دەرکران بەدڵنیاییەوە عەفرینش لە دوژمن پاک دەکەینەوە."

ک-ش