کۆنگرەی ستار: شۆڕشی رۆژئاوا بوو بە سیمبولی خۆڕاگری ژنان

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە بارەی شۆڕشی ١٩ی تەموزەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، شۆڕشی ١٩ی تەموزی رۆژئاوای کوردستان بوو بە سیمبولی خۆڕاگری ژنان.

کۆردیناسیونی کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانی کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەو دەستکەوتانەی بە پێشەنگایەتی ژنان بەدی هاتوون، دەیپارێزن.

لە راگەیێنراوەکەی کۆنگرەی ستاردا هاتووە:

"هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموز لە هەموو گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، خانەوادەی شەهیدان، یەپەگە/یەپەژە و لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین.

گەلی سوریا، بەتایبەتیش گەلی کورد لە لایەن رژێمی بەعسی شۆڤێنیسەتەوە پشتگوێ خرا، ناسنامەی و کلتورەکەی پشتگوێ خرا.بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی بەهاری گەلان لە تونس، کە زەمینە خۆشکەری دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەموز بوو لە رۆژئاوای کوردستان، بوو بە وڵامێک بۆ هەموو سیاسەتەکانی چەوساندنەوە و پشتگوێخستن و گەلی کوردی ئازادیخواز و خاوەن پڕۆژەی دیمۆکراتیکیش بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆی دەستی بە شۆڕشی شکۆ کرد.

ژنان لە سەرەتای شۆڕشەوە، پێشەنگ بوون. بەشداریان لە هەموو لایەنە رێکخستنی، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیەکاندا کرد. لە هەموو ئەو چالاکیانەی کە شۆڕشیان بەرەو پێشەوە برد، بۆ ئەوەی بگات بە ئاستی راستەقینەی خۆی، بە تایبەت نوێنەرایەتی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان و بە رێگای سیستمی هاوسەرۆکایەتیکردنی هەموو رێکخستن و ئەنجومەن و لیژنەکان، بوو بە سەرکێش.

بۆ لەناوبردنی داعش و خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکەران، شەهیدانی وەکو ئارین، سڵاڤا، وارشین، بێریڤان، رۆکسان و بە هەزاران شەهیدی دیکەی وەکو ئەوان، زۆر قوربانیاندا و جێ پەنجەی خۆیان لە شۆڕشی ١٩ی تەموزدا کردەوە و لە سەر ئاستی ناودەوڵەتی و جیهانیەوە بوون بە سیمبول.

هەر بۆیەش ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بوون بە ئامانجی شەڕی تایبەت و هێرشی داگیرکەران، کە ئامانج لێی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە بوو. چونکە ژنان نوێنەرایەتی بنچینەیی پێشخستنی ئەم شۆڕشە و سەرکەوتنی دەکەن. ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەرکی بەردەوامیدانی تێکۆشان و بەهێزکردنی خۆڕاگری لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکەریەکانی گرتە ئەستۆ و بەڵێنیشیدا کە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەموز بپارێزن. ئێمەش وەکو رێکخستنی کۆنگرەی ستار بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو رێکخراو و بزوتنەوەکانی ژنان دەکەین کە کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بکەن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا."

ز.ش