کۆچەرێن ئامەد: ناوچەی برادۆست سەرلەنوێ بووتەوە ناوەندی بەرخۆدان

کۆچەرێن ئامەد ئەندامی کەژەکە وتی، هەرێنی برادۆست سەرلەنوێ گۆڕاوە بۆ ناوچەی بەرخۆدان ودەستنیشانیکرد،" برادۆست وەک هاوپەیمانی خۆپاراستنە لە دژی هەرهێرشێک."

کۆچەرێن ئامەد لە ئەندامانی بەڕێوەبەری کەژەکە دەربارەی بەرخودێری هەرێمی خواکورک- برادۆست قسەیکرد.

ئامەد ئەوەی خستەڕوو، هەرێمی خواکورک کە لە سێ گۆشەی ئێران، عێراق، تورکیادایە لەڕووی ژێئۆپۆلێتیکەوە خاوەن گرینگی ستراتژیکە و وتی، " هەرێمی خواکورک وەک هەرێمی برادۆست پێناسەدەکرێت.هەم لەڕووی مێژوویی و هەمیش لە ڕووی هاوچەرخیشەوە خاوەن جوغرافیایەکی گرینگە."

ئامەد تیشکی خستەسەر بەرخۆدان لەوهەرێمەکەدا و وتی، " ئەو جوغرافیایە هیچ کات لە نرخی چاندیی خۆی دانەبڕاوە. هەمووکات لەسەرکۆتەی خۆی شین بووەتەوە و بەو شێوازە خۆی پاراستووە. بە درێژایی مێژوو لەو ناوچەیەدا شەڕ بووە و بووەتە ناوچەیەکی بەرخۆدان. بەردەوام کاراوەتە ئاماج بەڵام شارستانییەت و رێکخستن بوونی عەشیرەکان و کۆنفەدراسیۆنەکانی خۆی پاراستووە. بۆ ڕێبازی خۆپاراستنی کوردان نموونەی خۆپاراستنە."

ئامەد باسی لەوەکرد کە، هەرێمی برادۆست وەک هاوپەیمانی خۆپاراستنە و وتی، " ئەوشتەش هەرچەندە بێت ئەوا کۆمەڵگە وگەل دەتوانن خۆیان بپارێزن، بەها چاندییەکانی خۆیان بپارێزن."

گرینگی برادۆست بۆ تێکۆشینی ئازادی

ئامەد ئەوەی هێنایە سەرزمان کە هەرێمی خواکورک بۆ مێژوویی تێکۆشانی ئەوان زۆر گرینگە و وتی، " یەکیک لە هەرێمە سەرەکی و ئەساسییەکانە کە تێکۆشانی ئازادی ئێمە تێیدا دەستی بەکارکردووە. ڕێبەرئاپۆ وڵاتپارێزی ئەو ناوچەیەی زانیبوو، هەربۆیە تێکۆشان لەوهەرێمەیدا بەگرینگ دەزانی.

ئەو هەرێمەی کە هەڤال عەگیدی تێدامایەوە و قسەوباسەکانی سەرەتای هەنگاوی ١٥ی تەباخی تێدا ئەنجامدرا. ناوچەیەک کە یەکەمین ڕاهێنانە گەریلاییەکانی تێدا ئەنجامدرا. ئەو ناوچەیەی کە ئێمە یەکەمین هەنگاوەکانی گەریلایەتیمان تێدا ناوە. بۆ مێژوویی تێکۆشانی ئێمە زۆرگرینگە."

بەرخۆدانی بێریتان

ئامەد ئاماژەی دابە چالاکییەفیداییەکەی بێریتان( گولنازکاراتاش)، کە لە ساڵی ١٩٩٢دا لە خواکورک ئەنجامیدا و وتی، : هاوڕێ بێریتان بەڕەنگێکی مێژوویی لە میژوویی هەرێمی برادۆستدا وەک فۆلکلۆری بەرخۆدانی پەکەکە لە کەسایەتی خۆیدا هەتەهەتایی کردووەتەوە و بەڕەنگێکی فیدایی لەدژی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی هەتا دوا فیشەک شەڕی کرد و تێکۆشا. بە باوەرییەکی گەورەوە بەرخۆدانی کرد. بۆ ئەوەی کە بە دیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن چالاکیی فیدایی ئەنجامدا. گورزێکی سەختی لەداگیرکەران ونۆکەرەکانیدا."

ئامەد دەستنیشانیکرد کە لە هەرێمی خواکورک خیانەت سڕایەوە و بەپیشەنگایەتی بێریتان هێڵی بەرخۆدان سەرکەوت.

داواکاری لە گەلی باشووری کوردستان

ئامەد ئاماژەی دابە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی خواکورک و وتی، " گەلی باشووری کوردستان دژی ئەو داگیرکاریەن. هەرێمی برادۆست یەکێک لەوهەرێمانەیە کە کورد هەبوونی خۆی تێدا دەبینێتەوە. پاراستنی برادۆست پاراستنی هەبوونی خۆیانە. هەربۆیە پێویستی بە رێکخستن وچالاکیی هەیە."

لەکۆتاییدا ئامەد وتی، بەناوی تەڤگەری ئازادی ژنان ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی کە خەتی بێریتان لە دژی هێرشی داگیرکەران درێژە پێبدەن."

ک-ش