کەمپینێکی تر لە دژی تووندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد

گرووپی ژن پێکەوە بەهێزن، لەدژی توندوتیژی دژی ژنان کەمپینێکی تریان دەستپێکرد. ئەو کەمپینە دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

گرووپی ژن پێکەوە بەهێزن، لە چەندین ڕێکخراوی ژنان و ژنانی سەربەخۆ پێکهاتووە، بەناوی 'چیتر بەرگەی خوێندنەوەی هەواڵی تاوانەکان ناگرین' دەستیان بە کەمپینێک کرد.

ئەو کەمپینە هەتا ڕۆژی '٢٥ی نۆڤەمبەر' ڕۆژی تێکۆشانی دژی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام دەبێت.

یەکەمین چالاکیش لە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول/٦ی گەڵاڕێزان لە ناوچەی کادیکۆی ئەستەنبۆڵ بەڕێوەدەچێت. لە ئەمینە بولووت-ەوە تا هاندە کادەر چیرۆکی ١٠٠ ژن دەخوێندرێتەوە. ئەو چالاکییە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ی ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول لە کادیکۆی ئەستەنبۆڵ بەڕێوەدەچێت.

رێکخراوەکانی ژنان ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئەم سیستمە سەر بەرز بکەنەوە، کۆ دەبنەوە.

لە بانگەوازەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە: "هەرچەندە پاڵپشتی بکوژەکان زیاتر بکرێت و بڵێن 'نابێت کەس بکەوێتە نێوان ژن و مێردەوە'ش بۆ ئەوەی توندوتیژی بە دەستی پیاوان دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی دژی توندوتیژی بونیاد بنرێت، بۆ جێبەجێکردنی پەیماننامەی ئەستەنبۆل تۆش وەرە".

ک-ش