کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان لە بەریتانیا چالاکیی ئەنجامدا

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان لە شاری شفێڵدی بەریتانیا هەڵمەتی کۆکردنەوەى واژۆی بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان ئەنجامدا.

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان رایەگەیاند، چالاکی بۆ خاوەنداریکردن لە زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد و زیندانیانی تری سیاسی بەڕێوەچوو.

راشیگەیاندووە، چالاکیی خاوەنداریکردن لە زەینەب جەلالیان و زیندانیانی تری سیاسیی کورد بە دەستپێشخەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بەرێوە چوو.

چالاکوانانی کەمپەینەکە لە شاری شفێڵدی بەریتانیا ستاندیان دانا و دەستیان بە کۆکردنەوەى واژۆ بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان کرد. هەروەها چەندین وێنەى جەلالیان و زیندانیانی تری سیاسییان بەرزکردەوە و روونکردنەوەیان لەبارەى دۆخی زەینەب جەلالیان و زیندانیانی تری سیاسی بە هاووڵاتییان و ئەو کەسانە دەدا هەڵمەتەکەیان واژۆ دەکرد.

چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم بۆ پشتیوانیکردن لە زەینەب جەلالیان و زیندانیانی تری سیاسی کۆتایی پێهات.

ژ.ت