کەژەکە: دەبێت تێکۆشانی ئازادی گەورەتر بکەین!

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی ئەوانەى بەرز راگرت، کە لە ٣ی ئابدا کوژراون، لە دژی رۆژی قڕکردنی ژنان و سڕینەوە داوای لە هەموو ژنان کرد، کە تێکۆشانی ئازادی زیاتر بەهێز بکەن.

دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی ئەوانەى بەرز راگرت، کە لە ٣ی ئابدا کوژراون، لە دژی رۆژی قڕکردنی ژنان و سڕینەوە داوای لە هەموو ژنان کرد، کە تێکۆشانی ئازادی زیاتر بەهێز بکەن.

کەژەکە لە راگەیانداروەکەیدا سەرنجی خستووەتەسەر ئەم بابەتانەى خوارەوە:

'سەرەتا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و هەموو شەهیدانمان بەرز رادەگرین. ٣ی ئاب لە هەمان کاتدا وەک قڕکردنی ژن و سڕینەوە چووە ناو مێژووەوە. ٣ی ئاب بۆ کۆمەڵگەى ئێزدیمان و هەروەها بۆ گەلی ناوچەکە و مرۆڤایەتی لە بیر ناکرێت، چونکە مێژووییەکە کە فەرامۆش ناکرێت. هەزاران ئێزدی بە بەرچاوی جیهانیانەوە و تەنها لەبەر باوەڕ و ناسنامەکەیان کوژران و قڕکران. دیسانەوە هەزاران ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو چەتە دڕندانەوە لە بازاڕەکاندا فرۆشران و دەستدرێژییان کرایە سەر و پەلاماردران و کوژران. هێشتاش چارەنووسی هەزارانیان دیار نییە.

دەبێت عەقڵییەتى قڕکردن و سڕینەوە فڕێبدرێتە تاریکایی مێژووەوە

ئەوانە لە بیر ناکرێن، کە ئەو کاتە شەنگالیان رادەستی داگیرکەر و چەتە دەستدرێژکەرەکان کرد و رایانکرد. دواى داگیرکردن بەرخودانی گەل بە پێشەنگایەتیی گەریلا دەستیپێکرد و بە رزگاریی ئیزخان – شەنگال مێژووی کۆمەڵگەى ئێزدیمان، کە پڕە لە فەرمان و کوشتار، تێکۆشانی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەریی ئەمڕۆ بۆ شەنگالێکى ئازاد، وەرسوڕاوە بۆ تێکۆشانێکى گەورە. جارێکیتر داگیرکەریی چەتەکانی داعش لە شەنگال، کردەوە قڕکەرەکانیان و داگیرکەرییەکە بە توڕەییەکی گەورەوە ئیدانە دەکەین. جارێکیتر ئەوە رادەگەیەنین، کە بۆ بونیاتنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد بە پێشەنگایەتیی ژنان، تەنها دەبێت لە دژی عەقڵییەتی داگیرکەر، قڕکەر و دەستدرێژکەر بە تێکۆشانێکى بە رێکخستنکراوی بەهێزتر، هیوامان بۆ سەرکەوتن هەبێت و هەیە و ئەو بانگەشەیەش دەسەلمێنین.

کارەکتەری سەدەی ٢١ لەلایەن ژنەوە تاوەکو دەڕوات پێشدەکەوێت. ئێمەى ژن دەبێت ئەو عەقڵییەتە قڕکەرە فڕێبدەینە تاریکایی مێژووەوە. لە هەموو شوێنێکدا بە تێکۆشانی بە رێکخستنکراو ژنان سەردەکەون. بۆ خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و بۆ پێگەى شەنگالێکى ئازاد، دەبێت تێکۆشان زیاتر بەهێز بکرێت، چونکە کەممان ماوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی. لە ئێزدخان پیرۆز، هیوا و بانگەشەمان هەیە کە بە ئومێدێکى گەورەوە، ژنانی ئێزدخان و گەلەکەمان و بونیاتنانی نەتەوەى دیموکرایتک لە هەموو ئاستەکاندا سەربخەن.

پێویستە ٣ی ئاب وەک ڕۆژی 'قڕکردن و قڕکردنی ژن' بناسرێت

٣ی ئاب جارێکیتر بە خەمگینیەوە بە ئێمەی وت کە لە کوێ بێت و چۆن بێت، بێ خۆپاراستنی ژن، هیچ مافێکی ژیان مسۆگەر نابێت. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە ژنان زیاتر خۆیان ڕێکبخەن، زیاتر لەسەر بناغەی خۆپاراستن بڵاوببنەوە و لە دروستکردنی خۆپاراستن و نەتەوەی دیمۆکراتیکدا زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن و ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ ئەوەی ٣ی ئاب لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک ڕۆژی 'قڕکردن و قڕکردنی ژن'ی ژنانی ئێزدی و ئێزدیانی کورد قبوڵبکرێت، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت.لەسەر ئەم بناغەیە و هزری ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی ڕاستی گەلی ئێزدی، خۆبوونی خۆیان ون نەکردووە و راستی گەلی کوردە. هەروەها یەکێک لە کۆمەڵگا هەرە کۆنەکانە کە تەئکیدیان لەسەر پاراستنی بەها کەلتوریەکانی خۆیان کردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵکوژی گەورەش بەسەریاندا هاتووە، هەبوونی خۆیان پاراستووە و بەر لە هەموو شتێک مێژووی مرۆڤایەتین. ئەمڕۆ ئێزیدخانی ئازاد بە واتای خۆپاراستن و خۆبوونی کۆمەڵگای کورد و پاراستنی بناغەی کورد دێت. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ تەئکیدی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کوردانی ئێزدی لەسەر ئەم راستیە پێویستە بژین و هوشداری گرنگی لەبارەی هێرشی مەترسیداری بۆسەر کوردانی ئێزدی دابوو. لەبەرانبەر ئەو مەترسیانە ئاماژەی بە ڕێکخستنبوون کردبوو. گەلی شەنگالمان کە ئەمەیان بینی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ پێویستیان بە خۆڕێکخستن بینی و لەسەر ئەم بناغەیە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان هەڵوێستێکی زۆر گرنگە.

ڕۆژ بە ڕۆژ عەقڵیەتێک لە لای هەموو کوردستان بە زانستەوە لەبارەی ئێزیدخانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە شێوەی ژیانی ئازاد دۆزراوەتەوە. هەروەها هەڵوێستی گەلەکەمان لە شەنگال کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی هەستیار دەجوولێنەوە زۆر بەهێز بووە. وابەستەبوون بە ڕێبەر ئاپۆ وەک هەڵوێستێکی خۆبوونە و بۆ بەجێکردنی دیموکراسی بووەتە وڵام.

گۆشەگیری کە وەک پلانی شەڕی قێزەون بەڕێوەدەبرێت، سیاسەتەکانی لاوازکردنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و دەستدرێژکاری تورکی زیاتر قوڵ کردووەتەوە. ئێمە نازانین دۆخی ڕێبەرمان چۆنە. گۆشەگیری ئیمڕالی لەسەر ڕێبەرمان، بۆ ئەشکەنجە گۆڕاوە. سیستمی گۆشەگیری کە قوڕسکراوە، جارێکیتر پیشانیدا کە قۆناغێکی مەترسیدار و کارەکتەری قێزەون لە بەرانبەر گەلان لەناو دەچێت. هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەڵگرتنی دۆخی دەستبەسەرکردنی ئێستا، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد دەبێت.

ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادی هەموو ژنان، ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت کە ئەویش بە دڕندەیی داعش و ئاکەپە زیاتر ئاشکرا بوو. پێویستە بە تەئکیدی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی هەڵبوەشێنرێتەوە. تێکۆشانی خۆپاراستنی گەورە، بەرخۆدانی لەناوبردنی سیستمی ئەشکەنجە، هەڵخەڵەتاندن و هەڕەشەیە. هەڵوەشاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی بە واتای دروستکردنی ژیانی ئازاد دێت. ئەوەش وادەکات کە ئێزیدخان و کوردستان ئازاد ببێت. سەرەتا ژنان و گەلەکەمان  بە سرودی 'وڵاتی ئازاد و ڕێبەری ئازاد' زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادکردنی ئێزیدخان دەکەن. بانگەوازیمان ئەمەیە لە ٣ی ئابدا لە ساڵیادی کۆمەلکوژی شەنگالدا هەموو لایەک بە پلانسازیەکی تایبەت و بە فراوانی چالاکی ئەنجام بدەن. لەدژی ڕاستی قڕکردنی، لەدژی ڕۆژی قڕکردنی و قڕکردنی ژن، هەموو گەل و ژنان، تێکۆشانی ڕێکخستن زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن و فراوانی بکەن."

ژ.ت / ف.ق