گه‌ریلاكان له یه‌كینه شاراوه‌كانیان دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ده‌وروبه‌ری گوندی درشكێی سه‌ربه ناوچه‌ی دهێی شاری سێرت له یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازانی توركیایان دا. له‌و چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ده‌وروبه‌ری گوندی درشكێی سه‌ربه ناوچه‌ی دهێی شاری سێرت له یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازانی توركیایان دا. له‌و چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له سێرت ٣ سه‌رباز كوژران
ڕێكه‌وتی ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی درشكێی ناوچه‌ی دهێی شاری سێرت به هاوكاری یه‌كینه شاراوه‌كان كه‌مینی داناوه. هێزه‌كانمان ماوه‌یه‌ك چاودێریی یه‌كینه‌كه‌یان كردووه و ڕۆژی ٣ی تهمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٣:٤٥ له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر له‌م یهكینهیان داوه. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون و زۆر سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانی له مه‌یدانه‌كه دوورخستووه‌ته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه ئه‌م چالاكییه‌ی ئه‌نجام داوه به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بنكه‌ی خۆی.
له خواكورك ٢ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داوه.
ڕۆژی ٧ی تهمووز\١٦ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢٢:٢٠ هێزه‌كانمان له گردی ده‌روێش-ی هه‌رێمی خواكورك له دوو قۆڵه‌وه له سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه. له‌و چالاكییه‌دا ٢ سه‌رباز كوژراون.
له ٩ی تهمووز\١٨ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٣:٣٠ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیا له گردی شه‌هید تووفانی هه‌رێمی ئاڤاشین چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و ئامێره‌كانی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر و كامێراكانی چاودێری تێكشكێنراون.
ڕۆژی ١٠ی تهمووز\١٩ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٧ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی گردی شه‌هید عه‌لی شێر-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن له ناوچه‌كه‌ی داوه. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ئاگر له دارستان كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له گه‌ڤه‌ر به‌رده‌وامه
ڕێكه‌وتی ١١ی تهمووز\٢٠ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢ سوپای توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كانی شه‌هید دیره‌ن، شه‌هید ئافات، ساتێ و گردی چه‌په‌ر-ی سه‌ربه گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ. دواتر له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌هۆی بۆردومانی ئێران هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بوو
ڕۆژی ١٠ی تهمووز\١٩ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٢ سوپای ئێران به چه‌كی قورس ناوچه‌كانی بهربیزن، گۆشین و ئۆرنێی ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستانی تۆپباران كرد. له‌و هێرشه‌كه هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید بووه و دوو كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپبارانه‌كه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
s.m