گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له ڕووسیا شه‌رمه‌زار كرا
گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له كۆماری ئادیگه-ی ڕووسیا شه‌رمه‌زار كرا.
گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له كۆماری ئادیگه-ی ڕووسیا شه‌رمه‌زار كرا.
ژنانی كورد له كۆماری ئادیگه‌ی سه‌ر به فیدراسیۆنی ڕووسیا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد و گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد سینه‌م برۆیه‌ڤا له مه‌یدانی چالاكییه‌كه قسه‌ی كرد و گوتی: «ئێمه هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و هه‌رگیز ئه‌م دۆخه قبووڵ ناكه‌ین. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ڕێبه‌ری خۆمان وه‌رده‌گرین، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی.»
گه‌لی كورد ناترسێت و هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ
برۆڤه‌یا ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته كوردان بێ دوودڵی له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یراندا بچنه سه‌ر سندووق و خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی خۆیان بكه‌ن.
«ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست و سه‌رچه‌ته ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت به فرتوفێڵ، به كۆمه‌ڵكوژی و توندوتیژی گه‌له‌كه‌مان بترسێنن. گه‌لی كورد نه ده‌ترسێت، نه هه‌ڵیشده‌خه‌ڵه‌تێنرێت. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی رێبه‌ری ئێمه ئازاد ده‌بێت، تێده‌كۆشین. با ئه‌رردۆغان و باخچه‌لیی چه‌ته باش بزانن كه گه‌لی كورد به درۆ و فرتوفێڵ فریو ناخوات.»
«ئێمه ژیانی بێ ڕێبه‌رایه‌تی قبووڵ ناكه‌ین»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌ردۆغانی چه‌ته یه‌ك به یه‌ك باجی كرده‌وه‌كانی خۆی له كۆبانێ، عه‌فرین و سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌دات. وه‌ك ژنانی كورد له ئادیگه، جارێكی دیكه ده‌ڵێین كه تا ئازادیی ڕێبه‌ری خۆمان تێده‌كۆشین. ئێمه ژیانێكی بێ ڕێبه‌رایه‌تی قبووڵ ناكه‌ین و له‌پێناو ئازادیی ئه‌ودا، هه‌ر له‌سه‌ر پێ ده‌بین.
s.m