گەریلایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێوڕەسمێک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد

گەریلایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێوڕەسمێک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد. لە پیرۆزبایی دا رێوڕەسمی سەربازی، شانۆ، هەڵپەڕکێ و  مۆسیقا پێشکەش کرا.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی KJAR رۆژین هێژا، ئەندامانی فەرمانداری HPJ ئاریەن ئارێ و بەرفین دەنیز و ئەندامی کۆردیناسیۆنی YJCR سارا رحا بەشداری رێوڕەسمی سەربازی بوون.

ئەم پیرۆزباییە بە رێوڕەسمی سەربازی دەستی پێکرد. لە رێوڕەسمی سەربازیدا رۆژین هێژا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(KJAR)وتاری پێشکەش کرد و لەم وتارەیدا رۆژی ژنانی رەنجدەری سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ و سەرجەم ژنانی جیهان و بە تایبەت ژنانی کوردستانی پیرۆز کرد. هێژا بەمشێوەیە دەستی بە وتارەکەی کرد:" ئێمە رۆژی ٨ی ئادار لە رێبەر ئاپۆ کە لە ئەنجامی تێکۆشانێکی مەزندا رێگای لەوە کردەوە کە ئێمە بگەین بەوەیکە ئەم رۆژە پیرۆز بکەین، پیرۆز دەکەین. هەروەها لە کەسایەتی رۆزا لۆکسامبۆڕگ، کلارا زێتکین، دایکە عەقیدە، دایکی تایبەت و هەمرین خەلەفدا لە سەرجەم هەڤاڵانی نێو سەنگەرەکانی شەڕدا کە لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن، پیرۆز دەکەین."

رۆژین هێژا لە درێژەی وتارەکەیدا سەرنجی راکێشا سەر زیهنییەتی دەوڵەت-نەتەوە کە هێرش لە دژی ژنان بە رەوا دەبینێت و سەبارەت بەمە وتی:" دەوڵەتی رەگەزپارێز لە دژی ژن هەر کە دەچێت خۆی زیاتر سەروەر دەکات بەڵام، ئەمڕۆ هەموو ئەو ژنانەی کە لە دژی ئەم سیستەمە لەناو گۆڕەپانەکانن، لە شەقامەکانن، لەنێو سەنگەرەکاندا بە تێکۆشانێکی مەزن رادەوەستن، ناهێڵن کە سەروەری خۆیان بەردەوامبکەن."

هێژا لە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، کە ژنان لە ساڵی ٢٠١٩دا بە خۆڕاگری خۆیانەوە مێژوویان نووسی و بەمشێوەیە قسەکانی بەردەوام کرد:" لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگی ژن لە دژی سیستەمی داگیرکەر زۆر بەرز بوو. لە شیلی هەتا ئامریکای لاتین و ئوروپا، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەغریب هەتا تونوس و ئێران، لە هەر دەڤەرێکی کوردستاندا ژنان دەنگی تێکۆشانیان بە جیهان گەیاند. لە تێکۆشان و خۆڕاگری ژن و گریلای کورد ئیلهام وەردەگیردرێت و هەر دەچێت تێکۆشان بڵاو دەبێتەوە. سەرجەم گۆرەپانەکان بوون بە گۆرەپانی تێکۆشان.

هێژا لە بەردەوامی وتارەکەیدا وتی، کە پێویستە لە ساڵی ٢٠٢٠ـیشدا ژنان بە رۆحی ساڵی ٢٠١٩ تێکۆشانیان پەرەپێبدەن و لە دژی سیستەم، یەکێتی خۆیان ئاوا بکەن. ژۆژین هێژا بەمشێوەیە قسەکانی بەردەوام کرد:" ئێمە بە تێکۆشانمان زیهنییەتی دەوڵەت-نەتەوە تێکدەبەین. بە هەموو دەوڵەت-نەتەوەکان دەڵێین:' یان ئێوە دیموکراتیک ببن، مافی ژنان بناسن یاخود ئیدی ئێوە لە مێژوودا تێکدەچن.' "

هێژا لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی راکێشا سەر گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و وتی:" یەکێتی ژنان دەتوانێت گۆشەگیری بشکێنێت و پێویستە ژنان لە دەوری رێبەر ئاپۆ ببن بە بازنەیەک لە ئاگر." هێژا بەمشیوەیە قسەکانی درێژە پێدا:" گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا گۆشەگیرییە لە سەر ژن، کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی؛ بۆ ئەمەش یەککردنی هێزمان و بوونە بازنەیەک لە دەوری رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بنەمایە. ئامانجی ئێمە تەنیا شکاندنی گۆشەگیری نییە؛ رێبەر ئاپۆ ئازاد کردن و لە سەر ئەم بنەمایە بەرفراوان کردنی تێکۆشانە."

هێژا لە درێژەی وتارەکەیدا جەختی لەسەر بەرگری زاتی کردەوە و وتی:" سیستەم لە پارادایمی رێبەر ئاپۆ دەترسێت و بۆ ئەوەی ئەم پارادایمە پێکنێیەت هەر جۆرە هێرشێک دەکات. پیلانگێڕییەکانی لەسەر رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد نوێ دەکاتەوە؛ بۆ ئەوەی ئەم هێرشانە بە ئاکام نەگەن پێویستە بەرگری زاتی بەهێز بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە رێکخستن کردنمان بەهێز بکەین و لە هەر جێگایەک بگەین بە سەرکەوتن. ئەمڕۆکە داگیرکاری رەوابوونی خۆی لەدەست داوە. ئیدی گەل بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیەوە ئەمە نیشان دەدات. لە هەر دەڤەری کوردستان گەل لە گۆڕەپانەکانن و خۆڕاگری دەکەن."

رۆژین هێژا لە کۆتایی وتارەکەیدا بانگەوازی کرد و جەختی لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ کردەوە. هێژا بەمشێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا:" بۆ ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەئازادی ژیان بکەین، پێویستە لە دەوری رێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان مەزنتر بکەین. بۆ ئەوەی کە بەهێزتر بین و لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بە ئازادی بژین بانگەوازی لە تەواوی ژنانی کوردستان دەکەم کە لەسەر ئەم بنەمایە یەکێتی خۆیان ئاوا بکەن؛ بە تایبەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێویستە لە دژی رژێمی فاشیست هێزی خۆیان بکەن بە یەک. جارێکی تر بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە کە هەموو گۆڕەپانەکان بکەین بە گۆڕەپانی تێکۆشان و هەموو کاتێک بکەین بە کاتی ئازادی."

لە دوای وتارەکەی رۆژین هێژا گەریلایان بە دروشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێ، ژن ژیان ئازادی" کۆتاییان بە رێوڕەسمی سەربازی هێنا. لە دوای رێوڕەسمی سەربازی گەریلایان بە شانۆ، مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتاییان بە پیرۆزبایی ٨ی ئادار هێنا.

ژ.ت