یەکیتی ژنانی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی کۆبانی دەکات

یەکیتی ژنانی کوردستان بۆردومانی ڕژێمی تورکیا لە کۆبانی و شەهیدکردنی ژنانی کورد دەکات و ەباتی ڕۆژاڤای کوردستان بە شانازی بۆ ژنانی جیھان بەناو دەکات.

یەکیتی ژنانی کوردستان کە ڕێکخراوێکی ژنانی باشوری کوردستانە و نزیکە لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە لە سەر بۆردومانکردنی ئەم دوایەی گوندێکی شاری کۆبانێی ڕۆژاڤای کوردستان و شەهیدکردنی چەندین هاوڵاتی ژن لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە، لە بەیاننامەیەکدا بەدەنگ هات و کردەوەکەی شەرمەزار کرد.

دەقی بەیاننامەکەی یەکیتی ژنانی کوردستان:

بەداخەوە گوندێکی نزیک شاری کۆبانی کوردان و سیمبولی بەرخودانی ژنان کەوتە بەر ھێرش و بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک و خەڵکانی سڤیلی ئەو شارەی کردە ئامانج  و قوربانی و شەھیدی لێکەوتەوە کە لەناویاندا ژنانی تێکۆشەری بزوتنەوەی ژنان و ئەندامی کۆنگرەی ستاری تێدایە،  بێگوێدانە ھیچ یاسا و ڕێسایەکی مرۆڤایەتی. لەکاتێکدا ئەوناوچەیە بە خەبات و قوربانیدانی ژنی کورد  لەدەستی گروپی تیرۆریستی داعش ئازاد کرا و بوو بەشانازی بۆ ژنانی جیھان.
ئێمە وەک یەکیتی ژنانی کوردستان ئیدانەی ھەر ھێرش و پەلامارێک ئەکەین بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ھەر کویەک بێ  بەھیواین کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەموو ژنانی ئاشتیخواز و یەکسانیخوازانی جیھان لەسەر ئەم تاوانانە بێنەدەنگ و بەتاوانی جەنگ بناسرێ و ژیانی خەڵکانی سڤیل پارێزراو بن بەپێی
یاسا نێودەوڵەتیەکان.

نەمری بۆ شەھیدانی کوردستان
یەکیتی ژنانی کوردستان

 

هـ.هـ