یەکینەکانی تۆڵە لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە ناوچەی سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ وێستگەی کارەبای ٤ ناوچەی پیشەسازی تەقاندەوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"٣ی ئاب لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا وێستگەی کارەبای ٤ ناوچەی پیشەسازی لە سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ سووتێنراوە. دوای چالاکیەکە وێستگەکە بە دەنگێکی زۆرەوە تەقیوەتەوە، بە درێژایی ڕۆژەکە هەر ٤ ناوچەی پیشەسازیەکە بێکارەبا ماونەتەوە. زیانی مادی زۆر دروست بووە."

ڕاگەیەنرا چالاکی بۆ شەرمەزاکردنی کۆمەڵکوژی شەنگال بووە کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامدرا و بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی حەفتانین و شەنگال بووە.

ف.ق