یەکینەکانی تۆڵە لە ٦ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵە لە ٦ شار لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکارەکانیان چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازی بەرخۆدانیان لەگەل کرد.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید نەعمان ئامەد و شەهید دەلال ئامەد لە شارەکانی کوردستان و تورکیا چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە لەگەڵ هاوکار و نۆکەر و جەتەکانی لە باکووری کوردستان هێرش دەکەن، لە لایەکی تەرەوە بە دەستی کرمی دار کە پەدەکەیە لە باشووری بەهای نەتەوەیی دەفڕۆشن. فاشیست و هاوکارەکانی دەیانەوێت لەسەر خاکی کوردستان هەرجۆرە دڕندەییەک بکەن. بەڵام لە سایەی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد و هەڵوێستی ویژدانی دۆستەکانی دەتوانرێت هێرشەکان بشکێنرێت.

ئێمە ڕایدەگەیەنین کە لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی پەکەکە لە میترۆپۆلەکانی تورکیا فاشیزم تێکدەشکینین و تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان شەڕ دەکەین."

لە ٦ شار چالاکی

یەکینەکانی شەهید نەعمان ئامەد و شەهید دەلال ئامەد لەبارەی چالاکیەکان ئەم زانیاریانەیان بڵاوکردەوە.

ئاگری

٣ی ئاب سەربازگەی گەڕەکی جومهوریەتی پاتنۆسی ئاگری سووتێنرا و گۆڕەپانێکی فراوان بووە خۆڵەمێش.

وان

لە ٥ی ئابدا لە گەڕەکی یالیمەرەزی وان بە تەقەمەنی دەستی، چەکی سووک و مادەی سووتێنەر لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی ئۆڕاڵ چالاکی ئەنجامدرا. ئۆتۆمبێڵەکە سووتێنرا.

٧ی ئابیش لە گەڕەکی کارشییاکای وان دوو کەس کە فەسادیان دەکرد و بە ناوی پارتی خزمەتی دوژمنیان دەکرد هوشیارکرانەوە.

ئێلح

٦ی ئاب لە گەڕەکی باغلاری ئێلح قۆتابخانەی سەلچوکلوی لە لایەن هێزەکانی خۆپاراستنی ئێمەوە سووتێنرا و بەشێکی بووە خۆڵەمێش.

ئامەد

لە ٦ی ئابدا لە ناوچەی فارقینی ئامەد ئۆتۆمبێڵی ئەندامێکی ئاکەپە بەناوی عەبدولا گوزەل لە لایەن یەکینەکانی ئێمەوە سووتێنرا.

لە ٥ی ئابدا لە گەرەکی شەهیدانی ئامەد گروپێک کە مادەی هوشبەریان دەفرۆشت سزادران.

مێرسین

٧ی ئاب لە ناوچەی تارسووسی مێرسین ئۆتۆمبێڵی هاوکارێکی ئاکەپە سووتێنرا.

ئەستەنبوڵ

٦ی ئاب لە ناوچەی کوچوکیایلای ئەستەنبوڵ نووسینگەی خانووبەرە و دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنرا.

٧ی ئاب لە کارگەیەکی جلوبەرگ کە کەلوپەلی سەربازی بۆ سەربازە فاشیستەکان بەرهەم دەهێنا و چەند جار ئاگادارکرابووە سووتێنرا."

ف.ق