'یەکینەی تۆڵەکردنەوە' وەڵامی توندوتیژییەکانی پۆلیسی وان-ی دایەوە

دەستەیەک بەناوی "یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید چەکوارچووبووک" ڕایگەیاند، لە دژی توندوتیژی پۆلیسی تورک لە شاری وان، لە ناوچەی پەیاسی شاری ئامەد چالاکییەکی وەڵامدانەوەی ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێر ٢٢:٠٠ ی شەوی چوارشەممە لە ناوچەی پەیاسی ئامەد لە گەڕەکی هوزوە ڤلەری چالاکییەک ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، پاسێکی بچوکی ئاکەپەییەکان کە ٢٠٠ مەتر لە پۆلیسەوە نزیک بوو، سوتێنرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو چالاکییە بۆ وەڵامدانەوەی توندوتیژی پۆلیسی تورکە لە شاری وان، کە پۆلیس فیشەکی پلاستیکیان بەسەر گەنجان باراند و ئەوانەی لە ئەستەنبۆڵ و ئەوەی لە چایخانەکەی وان بە چەندین پۆلیسەوە گەلەکۆمێیان لە گەنجێک کرد و ئەشکەنجەیان دا.

ک-ش