یەکێتیی ژنانى گەنج: ئازادیی ژنانى جیهان بە بەرزکردنەوەى ئاستى تێکۆشان بەدی دێت

"تاکە رێگا بۆ تێکشکاندنی سیستمی باوکسالاری گەورەکردن و بە رێکخستنکردنی تێکۆشانە. ئێمەى ژنانی گەنج بەو بیرو و باوەڕەى بە دەستمانهێناوە، بە دڵنیایەوە رێپێوانى ئازادیى ژن گەورە دەکەین و بەرەو ئازادیی رێبەر ئاپۆ رێدەکەین".


یەکێتیى ژنانی گەنج (یەجەئا - YCA) بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانیى زەحمەتکێشی جیهانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و ٨ی ئاداری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان، تێکۆشەران و زەحمەتکێشان لە هەر چوارپارچەى کوردستان و جیهان پیرۆز کرد.

یەکێتیى ژنانى گەنج رایانگەیاند، ژنانى کورد بە تێکۆشانەکەیان هەموو رۆژێک وەردەسوڕێنن بۆ رۆژی تێکۆشان و رۆژی ٨ی ئادار. شۆڕشی رۆژئاوا، دروستکردنی یەپەژە و نەتەوەى دیموکراتیک، کە ژن پێشەنگایەتیى دەکات ٨ی ئادار بووەتە هەموو رۆژێک و هەموو رۆژێک تۆڵەی هەزاران ساڵ دەسەنرێتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە سەدەی ٢١دا گەورەترین و خوێناویترین کوشتار لە دژی ژنان بەڕێوەچووە. رێژەى توندوتیژیی گەردوونی هەنگاو بە هەنگاو زیاد دەکات. ئەوەش بە زەقی لەو شەڕەدا دیارە، کە لە دژی کوردستان و لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. لە کوردستان عەقڵییەتى پیاو سالاری پێداگری دەکات و هەموو ساڵێک سەدان ژن دەبنە قوربانیی ئەو عەقڵییەتە. لە سیستمی مۆدێڕینتەى کاپیتالیست دا، کە هەموو ژنانى کردووە بە کاڵایەک و لە هەموو راستییەکانى خۆیان دوری خستوونەتەوە، لێزانانە و زۆر وردەکارانە ئەو کۆیلەکردنەى ژنانی سیستماتیک کردووە. رۆژانە لە هەموو ساتێکى ژیاندا ژنانی گەنج لە سەرتاسەری جیهان بە شێوەیەکى بەرنامە بۆ دارێژراو دەبنە ئامانجی عەقڵییەتى قڕکەری باوکسالاری و دەکوژرێن، ئەشکەنجە دەکرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. لە بەرامبەر ئەوەشدا هەموو کات تێکۆشانی ژن خاوەنی هەڵوێست بووە و هەرگیز رانەوەستاوە.

ژنان و ژنانی گەنج یەک رێگایان بۆ تێکشکاندنی سیستمی باکسالاری هەیە، ئەویش ئەوەیە بە شێوەیەکى هاوبەش لە هەموو بەرەکاندا ژیان بە رێکخستن بکەن و تێبکۆشن. لێرەدا پێویستە وەک ژن هەموو سنوورەکانى نەتەوە، باوەڕ، بیردۆزی تێپەڕێنرێن. لە هەموو جیهان توندوتیژیی سیستمی باوکسالاری لە دژی ژن هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەوە و بەهێزبوونمان بە تێکۆشانی هاوبەش دەبینە هێز. رێبەر ئاپۆ بە پارادیگما و بونیاتنانەکانی ئومێدی ژیانێکى دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی نەک تەنها بۆ ژنی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان داڕشتووە. کولتور و کەلەپوور و نەریتەکەمان بۆ تێکۆشان و ئازادی زۆر بەهێزە، سارا، رۆزا، بێریتان، رۆناهی، سەما، هەڤرین و بێریڤان و هەزارانی تر کە ناویان تۆمار نەکراوە ئەو کەلەپورە بەهێزەیان بۆ دروستکردووین و ئەوانە بۆ ژیانی تێکۆشەرانە و شۆڕشگێڕانەی ژنان بۆ ئێە بوونەتە نمونە و رێبەر.

لە دواینجاریشدا رێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ بنەماڵەکەى رایانگەیاند "هەموو شتێک پەیوەندیی بە تێکۆشانەوە هەیە". ئەوە بەو مانایەیە، کە بۆ تێکشکاندنی سیستمی باوکسالاری تاکە رێگا بە رەنجی خۆ گەورەکردن و رێکخستنکردنی تێکۆشان بەدی دێت. ئامانجمان ئەوەیە، کە وەک ژنانی گەنج بەو بیر و باوەڕەى بە دەستمان هێناوە رێپێوانی ئازادیی ژن گەورە بکەین و بە دڵنیاییەوە بەرەو ئازادی رێبەر ئاپۆ رێدەکەین".

ژ.ت