چەمچەمال، یەکەمین ڤیستیڤاڵی شەھید سارینا ساریا بەڕێوە چوو

دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شارۆچکەی چەمچەمال یەکەمین ڤیستیڤاڵی شەھید شنیار کاوە ( سارینا ساریا ) لە ژێر درووشمی "کلتوری سەرمایەداری بروخێنە" بۆ چیرۆک و وێنەکێشان و فۆتۆگرافی بەرێوە چوو.

ڤیستیڤاڵی شەھید سارینا ساریا کە لە ٥ی تەمووزەوە دەستی پێکردووە و تێدا ٧٠ بەھەرمەند لە بوارەکانی چێرۆک نووسین، فۆتۆگرافی و شێوەکاری تا ١ی ئاب بەشداریان تێدا کرد، ئەمرۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان خەڵاتەکانی یەکەم و دووهەم و سێهەم لە بوارەکانی چیرۆک نووسین، وێنەکێشان و فۆتۆگرافی پێشکەشی بەشدابووان کرا.

سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بەبێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھید سارینا و گشت شەھیدانی رێگای ئازدی دەستی پێکرد، دواتر کاوە عەبدولعەزیز باوکی شەھید شنیار وتارێکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد وتی:" سارینای کچمان ھەر لە منداڵیەوە دڵی بۆ شۆرش و تێکۆشانی ژنان لێدەدا، بە تایبەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەریلا تا بە خواستی خۆی بەشداری تێکۆشانی ئازدی بوو و گەیشتە کارونی شەھیدان، ئێمە وەکو خانەوادەی شەھید، شانازی پێوە دەکەین و داواکارین گەنجانی باشوری کوردستان درێژەپێدەری رێبازی شەھید سارینا و شەھیدانی کوردستان بن."

لە درێژەی ڤێستیڤاڵەکەدا خەڵاتەکانی یەکەم و دووهەم و سێهەم پێشکەشی بەشداربوان کرا، لە بوارەکانی فۆتۆگرافی، شێوەکاری و نوسین و شیعر.

ریزبەندی ناوی وەرگرانی خەڵاتەکان بەم شێوەیەیە:

خەڵاتی فۆتۆگرافی

خەڵاتی یەکەم: شارە مەحمەد

خەڵاتی دووهەم: ئاڤێستا یونس

خەڵاتی سێهەم: ئاڤان لوقمان

خەڵاتی شێوەکاری

خەڵاتی یەکەم: ئەڤین ناسر

خەڵاتی دووهەم: شیلان عەبدولرحمان

خەڵاتی سێهەم: دلبەر حوسێن

خەڵاتەکانی بەشی شیعر و چیرۆک

خەڵاتی یەکەم: نسار جەبار

خەڵاتی دووهەم: لانیز عەتا

خەڵاتێ سێهەم: شیا مەحمەد

شەهید شنیار کاوە (سارینا ساریا) کێیە:

شەهید شنیار لە ١٥ی نیسانی ١٩٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. خانەوادەکەی خەڵکی دووزخورماتوویە. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدان لەساڵی ٢٠٠٤ دا گەڕاونەتەوە بۆ دوورخورماتوو. شنیار خوێندنی سەرەتایی تا دووی ناوەندی لە دووزخورماتوو خوێندی. لە خوێندنگادا هەموو کاتێک یەکەم بووە و زوو تێدەگەیشت. لە پۆلی یەکی ناوەندیدا پەکەکەی ناسی و خۆشی ویست. سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٢دا ویستی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی کەم بوو هەڤاڵان قبوڵیان نەکرد. خۆی لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکەدا پەروەردە و بە رێکخستن کرد و لە ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٥دا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد و بوو بە گەریلا. لە ٢٩ی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەی خانتور شەهید بوو.

ز.ش