عایشە گۆکان وتەبێژی تەڤگەری ژنان دەستگیرکرا

وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازاد( تاژێ) عایشە گۆکان بە فەرمانی دادگەی تورکیا دەستگیرکرا.

وتەبێژی کاتی تەڤگەری ژنانی ئازاد( تاژێ) عایشە کۆگان کە لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووهەم دەسبەسەرکرابوو.

لە دادگەی سزای قوورسی ئامەد بە بیانووی' بەڕێوەبەری رێکخستن' و ' ئەندامیەتی ڕێکخستن'  بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

گۆکان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەردەمی دادوەردا ئامادەبوو و لەوێ دەستگیرکرا. عایشە گۆکان -یان ڕەوانەی بەندیخانەی ژنانی ئامەد کرد.

ک-ش