دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناوەندەکانی هاوکاریکردنی بومەلەرزە لێدراوەکان دابخات

لە هاتای دوای داخستنی پارکی سەڤگی، دەیانەوێت ناوەندەکانی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە لە سەرین یۆڵ-یش دابخەن. ئەندامانی پشتیوانیی مۆر وتیان: "هەتا دروستکردنی شارە ئازادەکان لە تێکۆشانەکەمان بەردەوام دەبین".

لە هاتای دوای داخستنی پارکی سەڤگی، دەیانەوێت ناوەندەکانی تری هاوکاریکردنی بومەلەرزە لێدراوەکان دابخەن و لە ئێستاشدا دەیانەوێت ناوەندی هاوکاری لە سەرین یوڵ-ی ناوچەی ئەنتاکیا دابخەن.

ئەندامانی پشتگیری مۆر لە سەرین یۆڵ کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو پلان و بڕیارە هەبوو. یارەن ئەسین ئەندامی پشتیوانی مۆر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، مانگێک بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام کارێکی بەرچاو بۆ گەل نەکراوە و وتی: "یەکەم مانگی کۆمەڵکوژییەکە تێپەڕی، کە بەهۆی دەوڵەتی سەرمایەداری پیاوسالاری و حکومەتەوە ڕوویدا. گەل هێشتا دەڵێت: دەوڵەت لەکوێیە، پەنجە لە گەل ڕادەوەشێنین، هەڕەشە لەخەڵک دەکەن، سوکایەتی دەکەن. ئێمە وەک هەمیشە لەگەڵ ژنانداین و پشتیوانیانین".

'کێ پەنجە لە گەل ڕابوەشێنێت کورسی و دەسەڵاتەکەی دەهەژێنین'

یارەن ئەسین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، گەڕەک بە گەڕەک تێکۆشان ڕێکدەخەن و وتیشی: "بەرنامەی ئێمە، لەسەر قەیرانی شوێن و پەناگە، تینوێتی و دابینکردنی بژێویی ژیانە. کێ پەنجە لە گەل ڕابوەشێنێت، ئێمە کورسی و دەسەڵاتەکەی دەهەژێنین. لەوە دەترسن، کە ئێمە پێکەوەین، لەوە دەترسن، کە پێکەوە تێدەکۆشین. بۆ ئەوەش دەیانەوێت ئەو جیهانە، کە گەل بۆ خۆی بونیاتی ناوە نەمێنێت و گەل ناچار بە دوورکەوتنەوە و ڕۆیشتن لێی بکەن".

'ئێمە شارە ئازادەکان دروست دەکەین'

دەوڵەت لە ترسی ئەوە ناوەندی هاوکاری و پەناگەکەکانی لە پارکی سەڤگی داخست. ئەسین کاردانەوەی هەبوو بۆ هەوڵەکانی داخستنی ناوەندەکانی هاوکاری لە سەرین یۆڵ و وتی: "ئێمە لە هەڕەشە و گوشارەکانی ماندوو نەبووین، لەمەودواش کۆڵ نادەین و ماندوش نابین. هەتا ژن هەبێت ئێمەش دەبین. ئێمە لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەوە لێرەین، ئەوە مانگێک تێپەڕی و ئێمە هەر لێرەین. ئێمە لێرە دەبین هەتا شارە ئازادەکان دروست دەکەین".

ژ.ت